شەممە، ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سنە؛ ناڕەزایەتیی دایکانی مافخواز بە پشتڕاستکرانەوەی حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی

٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٣؛ دایکانی مافخوازی سنە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک و ئامادەبوون لەسەر مەزاری ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی، خوێندکاری گیانلەدەستداو لە گرتنگە، سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزییان مەحکووم کرد و خوازیاری ئازادیی بەندکراوانی سیاسی لە…

٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٤ سنە
کوردستان

پیرانشار؛ ئیسماعیل سلێمانی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بانگ کرا

ئیسماعیل سلێمانی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای ١٠ مانگ بەندکران، بانگی لقی یەکی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی پیرانشار کرا.

٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٤ پیرانشار
کوردستان

ورمێ؛ ڕزگار مەولوودی و کامیار ئیزەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٣، دوو مێرمنداڵی کورد بە ناوەکانی "ڕزگار مەولوودی" تەمەن ١٧ ساڵ و "کامیار ئیزەدی" تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی "سەهۆڵان" سەر بە شاری مەهاباد بە دانانی بارمتە لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی ورمێ ئازاد کران.

٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٤ ورمێ
کوردستان

گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرا

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٣، گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد پاش بانگکران بۆ لقی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی ئەم شارە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرا.

٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

بەیاننامەی هاوبەشی ٦٨ ڕێکخراوی مافی مرۆیی ڕوو لە دەوڵەتان و ڕێکخراوە جیهانییەکان بۆ هەڵوەشانەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی

٦٨ ڕێکخراوی مافی مرۆیی و مافەکانی ژنان داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە تاکوو دەسبەجێ ئێران بخەنە ژێر گوشارەوە تاکوو سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، چالاکی بواری ژنان کە لە بەندیخانەیە هەڵوەشێتەوە.

٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

سنە؛ دەسبەسەرکردنی ژیان میری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی شەممە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٣، چالاکێکی ژینگەپارێز بە ناوی "ژیان میری" خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"، سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٤ سنە
کوردستان

دیواندەرە؛ بێهزاد براخاسی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بێهزاد براخاسی" خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٤ دیواندەرە
کوردستان

سروە شیری و پەیمان شیری بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەیان ڕەوانەی بەندیخانە کران

ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سروە شیری" تەمەن ٢٢ ساڵ و "پەیمان شیری" تەمەن ١٩ ساڵ خەڵكی گوندی "تەرەغە" سەر بە شاری بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکران بۆ بەندیخانە ڕاگوێزراون.

٢٢ی بەفرانباری ٢٧٢٤