سێشەممە، ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ئیزن نەدرا چالاكانی مافی مرۆڤ چاویان بە دوو زیندانی كورد بكەوێ‌

چوار كەس لە چالاكانی مافی مرۆڤ بە مەبەستی ئاگادار بوون لە رەوشی دوو هاووڵاتیی كوردی بە ئیعدام مەحكووم كراو سەردانی زیندانی رەجایی شەهریان كرد و لە ئەنجامدا لەلایەن لێپرسراوانی زیندانەوە ئیزنی چاوپێكەوتنیان پێ‌ نەدرا.

٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٢
کوردستان

پێڕاگەیشتن بە پەروەندی قەتڵی "بە ئەنقەست"ی هاووڵاتییەكی كورد لە كرماشان/ ویدیۆ و وینە

پاش تەواو بوونی پشووەكانی نەورۆز، پەروەندەی قەتلی بە ئەنقەستی "پوورمەند مەدحەت نیا"، لەلایەن یەكێك لە مەئموورانی هێزی ئینتزامی لە لقی یەكەمی دادگای نیزامیی كرماشان بەدواداچوونی بۆ دەكرێت.

٧ی خاکەلێوەی ٢٧١٢
کوردستان

پشتیوانیی كانوونی نووسەرانی كورستانی ئێران لە مانگرتنی نوسەرانی كورد لە ستراسبورگی فەرانسە

پاش ئەوەی كە 15 كەس لە نووسەر و داكۆكیكاری مافی مرۆڤ و چالاكی ژنانی كورد لەبەردەم رێكخراوی "CPT" لە شاری ستراسبۆرگی فەرانسە دەستیان دایە مانگرتن، كانوونی نووسەرانی كوردستانی ئێران لە راگەیەندراوێكدا پشتیوانیان لەو مانگرتنە كردووە.

٧ی خاکەلێوەی ٢٧١٢
مافی مرۆڤ

مەئمووریەتی رێپۆرتێری تایبەتیی مافی مرۆڤی ئێران، بۆ ساڵێكی تر درێژ كرایەوە

دوای بڕیاری "شۆرای مافی مرۆۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان" و هەروەها لەسەر داخوازی رێكخراوەكان و چالاكانی مافی مرۆڤی ئێرانی و نێودەوڵەتی، مەئمووریەتی رێپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤی ئێران بۆ یەك ساڵی دیكە درێژ كرایەوە.

٤ی خاکەلێوەی ٢٧١٢
مافی مرۆڤ

ئەنجومەنی ئاسایش: ئێران لە ناردنی چەك و چۆڵ بۆ حكوومەتی سووریە بەردەوامە

لە دانیشتنی لێكدانەوەی بەندەكانی پێشێلكاریی بڕیارنامەكانی ئەنجومەنی ئاسایش لەلایەن ئێرانەوە، نوێنەرانی ئەمریكا، بریتانیا و فەرانسە لە چەند راپۆرتێكدا پێداگرییان لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە حكوومەتی تاران لە ناردنی چەك و چۆڵ بۆ سووریە بەردەوامە.

٣ی خاکەلێوەی ٢٧١٢
کوردستان

86 دانیشتووی گوندێكی شاری شووت بە تاوانی سیاسی دەستبەسەر كران

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا 86 هاووڵاتیی خەڵكی گوندی "كش ئارخی"ی شاری شووت لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا، لەلایەن هێزەكانی ئیتڵاعاتی سپای پاسدارانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ حیزبە كوردییەكانی ئۆپۆزیسۆنی حكوومەت…

٢٩ی ڕەشەمەی ٢٧١١