چوارشەممە، ٢٠ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

بنەماڵەی چالاكێكی خوێندكاریی كورد لە شاری قوروە لە ژێر گوشاری ئەمنیەتی دان

بنەماڵەی "سوهراب كەریمی" چالاكی خوێندكاریی و مەدەنیی كورد و هەروەها ئەندامی رێكخراوی پشتیوانی لە مافی مرۆڤی كوردستان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری قوروەوە لەژێر زەخت و گوشار دان و هەتا ئێستاش چەندین جار هەڕەشەیان…

٣٠ی گەلاوێژی ٢٧١٢
کوردستان

لاوێكی خەڵكی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كرا

چەند رۆژ لەمەوبەر فەرمانداریی شاری شنۆ بە مەبەستی كار كردن لەو ئیدارەیەدا، داوا لە لاوێكی ئەو شارە دەكات كە سەردانی ئەو ناوەندە بكات، بەڵام لە كاتی سەردانی ئەو هاووڵاتییەدا، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر دەكرێت.

٢٩ی گەلاوێژی ٢٧١٢
کوردستان

بەیاننامەی ناوەندی فەرهەنگی ـ ئەدبیی كورمانج لە زانینگەكانی ورمێ‌

"ناوەندی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی كورمانج لە زانینگەكانی ورمێ‌" لەمەڕ داخرانی بڵاڤۆكە خوێندكارییەكان و پێشگیری و بەربەستی ئەمنیەتی لەبەردەم چالاكییە فەرهەنگییەكان، بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە.

٢٨ی گەلاوێژی ٢٧١٢
کوردستان

كوژرانی مێرمنداڵێكی تەمەن 13 ساڵەی كورد لە سنووری ئێران و توركیە

رێكەوتی 17ی گەلاوێژ مێرمنداڵێكی تەمەن 13 ساڵەی كورد بەناوی "فەیاز زانگین" كوڕی محەممەدرەشید خەڵكی یەكێك لە گوندە سنوورییەكانی كوردستانی توركیە بە دەستڕێژی گوللەی كەسێكی نەناسراو كوژرا.

٢٨ی گەلاوێژی ٢٧١٢
کوردستان

لە ئاكامی خۆپیشاندانێك لە شاری روانسەر دوو ژن دەستبەسەر كران

رێپێوانی رۆژی "قودس" لە شاری روانسەر تونوتیژیی لێكەوتەوە و بووە هۆی پێكدادانی خەڵك و هێزە ئەمنیەتییەكان و بەو هۆیەوە لەلایەن لیباس شەخسییەكانەوە دوو ژن دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێكی نادیار كراون.

٢٨ی گەلاوێژی ٢٧١٢
مافی مرۆڤ

لە ئوسترالیا بە فەرمی بڕیاری دیپۆرت كردنەوەی پەناخوازان درا

پرسی دیپۆرت كردنەوەی پەناخوازان بۆ وڵاتی سێیەم لەلایەن پارلەمانی ئوسترالیا و ئەنجومەنی پیرانی ئەو وڵاتەوە پەسند كرا و یەكەم وەفدی باڵای ئەو وڵاتە گەیشتنە وڵاتی "ناورۆ" بۆ وتووێژ لەبارەی چۆنیەتیی جێبەجێ كردنی راگواستنی پەناخوازان بۆ ئەو…

٢٨ی گەلاوێژی ٢٧١٢
ئێران

خۆپیشاندانی شەوانە لە ئەهواز دەستی پێكرد

لە بەرەبەری جێژنی رەمەزاندا خۆپیشاندانی شەوانە جارێكی دیكە شەوی هەینی رێكەوتی 27‌ی گەلاوێژ شاری ئەهوازی گرتەەوە و خۆپیشاندەران بە دانی درووشم خوازیاری كۆتایی هێنان بە ئەمنیەتیی كردنی هەرێمی ئەهواز بوون.

٢٨ی گەلاوێژی ٢٧١٢
ئێران

هاشم شەعبانی زیندانیی سیاسیی عەرەب مەترسیی مەرگی لەسەرە

هاشم شەعبانی زیندانیی سیاسیی عەرەب دوای زیاتر لە یەك ساڵ زیندانی و خۆڕاگری لە بەرامبەر ئەشكەنجەی رووحی و رەوانیدا، بەهۆی ئەوەی كە شیمانەی گیان لەدەست دانی لێدەكرێ‌، رێكەوتی 25‌ی گەلاوێژ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بر زیندانی كاروون…

٢٧ی گەلاوێژی ٢٧١٢