لە ورمێ کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بەدەستی هێزە نیزامییەکان کوژرا
٣ رۆژ پێش ئێستا کۆڵبەرێکی کوردی بە ناوی "سامی مەروانیان" خەڵکی گوندی "ئەنبێ"ی سەر بە ناوچەی "تەرگەوەڕ"ی ورمێ لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە کوژراوە.
٣ رۆژ پێش ئێستا کۆڵبەرێکی کوردی بە ناوی "سامی مەروانیان" خەڵکی گوندی "ئەنبێ"ی سەر بە ناوچەی "تەرگەوەڕ"ی ورمێ لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە کوژراوە.
بەپێی زانیاری و سەرچاوە ناوچەییەكان ئیدارەی ئیتلاعات و ناوەندە ئەمنیەتییەكانی حكوومەت لە شاری سەوڵاوا زەخت و گوشاریان خستۆتە سەر چوار بنەماڵەی گوندێكی سەر بەو شارە.
پاش لە دە رۆژ لە دەسپێكی كێشە و گرفتی خوێندكارانی زانستگای كوردستان لە سنە و بەڵێنیی لێپرسراوان، هێشتا گرفتەكان چارەسەر نەكراون و زەخت و گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەكان بۆ سەر خوێندكاران بەردەوامە.
دوابەدوای مانگرتنی زیندانیانی سیاسی کوردی تورکیە، ئەمڕۆ مانگرتن و خۆپیشاندانێکی بەرینی جەماوەری کوردستانی تورکیەی گرتەوە.
بەپێی زانیاری و راپۆرتەکان ئەمڕۆ مانگرتنی گشتی و خۆپیشاندان لە بەشێک لە شارە کوردنشینەکانی تورکیە دەست پیدەکات.
كێشەی غەزایی خوێندكارانی زانكۆی كورستان لە سنە كە ماوەی دە رۆژە دەستی پێكردووە، هەتا ئێستا چارەسەر نەكراوە و لێپرسراوان لە بەرامبەریدا كەمتەرخەمن.
رێکخراوی مافی مرۆڤی سووریە رایگەیاند "فاتمە خالید سەعد" چالاکی بواری راگەیاندن لە یەکێک لە ناوەندە ئەمنیەتییەکانی دیمەشق گیانی لەدەست دا.
٧١٥ زیندانیی كورد لە ٥٨ زیندانی توركیە لە ناەڕەزایەتی بۆ هەوڵ نەدان بۆ چارەسەر نەكردنی پرسی كورد لەو وڵاتە نزیك بە ٥٠ رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە.
هاووڵاتییەكی خەڵكی شاری سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و رەوانەی گرتنگە كرا و سزای ٥ ساڵ زیندانی بۆ دوو هاووڵاتیی دیكە بڕایەوە.
بەڕای هاووڵاتییان، کەمتەرخەمیی بەرپرسانی حکومەتی، هاووڵاتییانی شارەکانی پارێزگای کرماشانی لەباری دابین کردنی گازەوە بەرەوڕووی کێشە کردۆتەوە.