چوارشەممە، ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

رووخاندنی 70 ماڵ لە گوندێكی سنە بەدەستی شارەوانی و هێزە نیزامییەكان/گیرانی 10 هاووڵاتی

لە رۆژانی رابردوودا هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رۆیشتوونەتە گوندی "دووشان"ی سەر بە شاری سنە و بە یارمەتیی شارەوانی وێڕای رووخاندنی 70 ماڵی هاووڵاتییان، 10 كەسیشیان دەستبەسەر كردووە.

٢٢ی ڕەزبەری ٢٧١٢
مافی مرۆڤ

رێكخراوێكی‌ جیهانی‌ توێژینەوە لەبارەی بۆردومانەكانی ئێران و توركیە لە هەرێمی كوردستان دەكات

ریكخراوی‌ جیهانیی‌ "ئاشتیی‌ مەسیحی"‌ بە ئامانجی‌ بە دیكیۆمینت كردنی‌ ناوچەكانی‌ سیدەكان و دەوروبەری‌ كە چەند ساڵێكە بەهۆی‌ تۆپبارانەكانی‌ حكوومەتی ئیسلامی‌ ئیران و فڕۆكە جەنگیەكانی‌ توركیا زیانی زۆریان پێگەیشتووە، بەدواداچوون دەكات.

٢٠ی ڕەزبەری ٢٧١٢
کوردستان

هاووڵاتییەكی خەڵكی پاوە بۆ جای دووەم دەستبەسەر كرا

هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی یەكێك لە گوندەكانی دەورووبەری شاری پاوە كە نزیك بە 10 رۆژ لەمەوپێش دەستبەسەر و دواتر ئازاد كرابوو، بۆ جاری دووەم لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حكوومەتەوە دەستبەسەرە و رەوانەی گرتنگە كرا.

١٩ی ڕەزبەری ٢٧١٢
ئێران

سێ‌ رێكخراوی مەدەنیی كورد داوای نەمانی سزای سێدارە لە ئێران دەكەن

بە بۆنەی 10ی ئوكتۆبر (19ی رەزبەر) رۆژی جیهانیی خەبات بەدژی سزای لە سێدارەدان، سێ‌ رێكخراوی مەدەنی و مافی مرۆڤی كورد لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا خوازیاری نەمانی سزای سێدارە لە ئێران و رزگار كردنی گیانی 30 زیندانیی سیاسیی كوردن.

١٩ی ڕەزبەری ٢٧١٢
مافی مرۆڤ

كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كورد خوازیاری یەكگرتوویی جیهانیە بەدژی سزای لە سێدارەدان

رۆژی ١0ی ئوكتۆبر لەلایەن یەكیەتی هاوپەیمانیی جیهانی دژ بە ئیعدام، وەك رۆژی دژی سزای لە سێدارە دانی مرۆڤ پێناسە كراوە و هەر ساڵ ئەم رۆژە وەبیر مرۆڤایەتی دەخرێتەوە، هەتا دەسەڵاتدارانی نادیمۆكراتیك كەمتر لەم میتۆدە كەڵك وەربگرن بۆ سزا دانی…

١٩ی ڕەزبەری ٢٧١٢