بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی ژن لە مەریوان؛ بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "نا بۆ سێدارە"
ئەمڕۆ هەینی ١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ژمارەیەک لە چالاکانی ژنان و چالاکانی مەدەنی لە مەریوان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "نا بۆ سێدارە" ڕۆژی جیهانیی ژنانیان بەرز ڕاگرت.
ئەمڕۆ هەینی ١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ژمارەیەک لە چالاکانی ژنان و چالاکانی مەدەنی لە مەریوان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "نا بۆ سێدارە" ڕۆژی جیهانیی ژنانیان بەرز ڕاگرت.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکاریی سنە بە ناوەکانی تەیب چەتانی، لوتفوڵڵا ئەحمەدی، ئێقباڵ شەعبانی، خەبات دێهدار، جەماڵ ئەسەدی و پەیام فەتحی لەلایەن ئیتلاعاتی سنەوە و لە ڕێگەی پێوەندیی تلفۆنییەوە هەڕەشەیان لێ کراوە…
ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، موجتەبا وەیسی، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان و لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، چەند کەس لە چالاکانی مەدەنی و ژنانی سنە لەوانە سورەیا خدری، سیمین چایچی و بەهار زەنگیبەند بانگی فەراجا (فەرماندەیی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران) کران و بەڵێننامەی نووسراویان لێ وەرگیرا کە نابێ بەشداری…
ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، دیاکۆ خزری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "شیلاناوێ"ی مەهاباد و مامی شاهۆ خزری لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە مەهاباد بە دانانی بارمتەی دوو میلیارد تمەنی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.
١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئەکبەر دەرویشی لە دەسبەسەکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دێهلوڕان بە هۆی پشتیوانی لە کیانووش چراغی، بەندکراوی سیاسی بانگی ئیتلاعات کراوە و کافەکەی داخراوە.
ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، پەیمان ئیسماعیلپوور، هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "حاجی لک" سەر بە شاری بۆکان، دیسانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی بۆکان کرا.
١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣؛ کیانووش چراغی، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی دێهلوڕان و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی کە پاش ٩ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزرابوو و بە بەڵێنی پێڕاگەیشتن بە داواکارییە یاساییەکانی کۆتایی بە…
ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، "سەید سادق حوسێنی" فەرماندەی سپای ئەمیرەلمۆئمێنینی ئیلام لە دانیشتنی ستادی ئەمری بە مەعرووفی پارێزگای ئیلامدا ڕایگەیاندووە کە هیچ دەزگایەک ئیزنی پێدانی مۆڵەت بۆ ڕێوڕەسمی نەورۆزی نییە و بە شێوەی جیددی…
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، پەروین ئەدوایی، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی مەریوان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە ئازاد کرا.