تەقینەوەی مین لە بانە سەربازێکی کوردی کردە قوربانی
سەربازێکی کوردی خەڵکی مەریوان لە ناوچەی بانە تووشی رووداوی تەقینەوەی مین بوو و بەو هۆیەوە بە توندی بریندار بوو.
سەربازێکی کوردی خەڵکی مەریوان لە ناوچەی بانە تووشی رووداوی تەقینەوەی مین بوو و بەو هۆیەوە بە توندی بریندار بوو.
کچێک لە شاری جوانڕۆ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا.
دەستفرۆشەکانی شاری کرماشان لەلایەن مەئموورانی شارەوانیی ئەو شارەوە هێرشیان کرایە سەر و سەرەڕای ئەوەی کە کەلوپەلەکانیان دەستی بەسەردا گیرا، بەرەوڕووی جەریمەش بوونەوە.
شایەتحاڵ و یەكێک لە دانیشتوانی ناوچەی تەرگەوەڕ ئاشكرای كرد، سپای پاسدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بەهاوكاریی دەست و پێوەندییەکانی خۆی لەو ناوچەیە، سەرقاڵی بڵاو كردنەوەی مادەی هۆشبەر لە نێو لاوانی گوندەکانی ئەو ناوچەیەدان.
١٠ ئەندامی بنەماڵە كوردێکی خەڵكی وڵاتی ئەرمەنستان لە کانتینێرێکی یەک ژووریدا ژیانێكی پر نەهامەتی دەبەنە سەر و حکوومەتی ئەو وڵاتە هیچ ئاوڕێک لە ژیانیان ناداتەوە.
کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانستگەی پەیام نووری مەریوان کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە بڕیاری دوورخرانەوەی ٣ خوێندکاری کوردی ئەو زانکۆیە کۆببوونەوە، لەلایەن بەرپرسی ئەو زانکۆیەوە بەرەوڕووی هەڕەشەی دوورخرانەوە و بێ حورمەتی بوونەوە.
لە ماوەی ٢ رۆژی رابردوودا بە سەدان هاووڵاتیی مەدەنیی خەڵکی سووریە لەلایەن هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنانەوە رفێندران.
لە درێژەی زەخت و گوشاری هێزە ئینتزامییەکان بەسەر هاووڵاتییان لە شاری مەریوان، دەستیان بەسەر کۆمەڵێک کەرەسە و کەلوپەلی هاووڵاتییانی ئەو شارەدا گرت.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بەمەبەستی هەرچی زیاتر ئاشکرا کردنی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران هەر ٢ حەفتە جارێک راپۆرتێک لە ژێر ناوی "روانگەی حەفتە" لەسەر پێشێلکاریی مافی مرۆڤ بڵاو دەکاتەوە.
هاووڵاتییەکی کوردی ناوچەی مەریوان لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.