فشار بۆسەر زیندانیانی سیاسیی کورد و دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان
لەماوەی رۆژانی رابردوودا فشاری هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بەشێوەی سیستماتیک بۆسەر زیندانیانی سیاسی و هاووڵاتییانی کورد رووی لە زیادبوون کردووە.
لەماوەی رۆژانی رابردوودا فشاری هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بەشێوەی سیستماتیک بۆسەر زیندانیانی سیاسی و هاووڵاتییانی کورد رووی لە زیادبوون کردووە.
رۆژنامەنووسێکی کوردی خەڵکی شاری سنە کەلە لایەن دادگای ئەو شارەوە بە دانی ٥٠٠ هەزار تمەن سزا درابوو، بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەحوکمی دادگا، خۆی بە زیندان ناساند.
کرێکارێکی کوردی کانگەی زێڕی "ئاغدەڕە"ی تیکاب بەهۆی کەمتەرخەمیی خاوەنکار و خراپیی کەلوپەلی ئەو کانگەیە گیانی لەدەست دا.
٤ ئەندامی سپای پاسداران لە ناوچەی کامیاران بەهۆی مینی بەجێماوی کۆنە پایەگاکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەو ناوچەیە گیانیان لە دەست دا.
ئەنوەر حوسێن پەناهی زیندانیی سیاسیی کورد پاش ٦ ساڵ راگیران لە زیندان، بە سپاردنی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا.
دوابەدوای بەڕێوەچوونی یەکەمین دانیشتنی دادگایی کردنی دوو برای رۆژنامەنووسی کورد، بەپێی ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵیان، ئەگەری مەحکووم کرانیان بە حوکمی قورس بەدوور لە چاوەروانی نییە.
شەوی رابردوو کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی شاری مەریوان کۆڕێکی تایبەتیان بۆ هاوخەمی و پشتیوانی لە منداڵانی رۆژئاوای کوردستان بەڕێوە برد.
بڵاو کرنەوەی ئاماری زیندانیانی کوردی پەیرەوی سوننی مەزهەب لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج، گواستنەوەی بەشێک لەو زیندانیانەی بۆ زیندانەکانی دیکەی لێ کەوتووەتەوە.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەمەبەستی هەرچی زیاتر ئاشکرا کردنی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، هەر حەفتە جارێک راپۆرتێک لەژێر ناوی ''روانگەی حەفتە'' لەسەر پێشێلکاریی مافی مرۆڤ، بڵاو دەکاتەوە.
پەروەندەیەکی دیکەی هاوشێوەی مردنی گوماناوی سەتار بەهەشتی، لەلایەن دادگای شاری میانەوە تاوتوێ دەکرێت.