دەستبەسەر کرانی یەکێک لە پاڵێوراوانی شۆرای شاری بۆکان
"رەسووڵ چووپانی" ناسراو بە "شوانە"، یەکێک لە پالێوراوانی شۆرای شاری بۆکان لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆماوەی چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەی لێکرا.
"رەسووڵ چووپانی" ناسراو بە "شوانە"، یەکێک لە پالێوراوانی شۆرای شاری بۆکان لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆماوەی چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەی لێکرا.
" حەسەن رەزەوی" ئەو هاووڵاتییە یارسانیانەی کە بەهۆی سووکایەتی کردنی هێزە ئەمنیەکان بە ئایینی یارسان ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو، بەهۆی قوڵیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی پیرانشار بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شوێنێک بەناوی "دۆڵی ئاوخوارێ" بریندار کرا.
یەکێک لە چالاکانی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی خۆراسان دوای ٢ مانگ راگیران لە ئیدارەی ئیتلاعات بەسپاردنی بارمتەی٢٠٠ میلیۆنی و بە شێوەکی کاتی ئازاد کرا.
زیندانییانی رەجایی شاری کەرەج بەهۆی دۆخی خراپی نێو زیندان و هەڵسووکەوتی نەشیاوی بەرپرسانی ئەو زیندانەو هێزە ئەمنیەکان، تووشی نەخۆشی و گرفتی جەستەیی بوونەتەوە.
هێـزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ژنە پاڵێوراوێکی شۆرای یەکێک لە شارەکانی ئوستانی خوزستان بەهۆی ئاخاوتن بە زمانی زگماکی لە کاتی گوتاربێژیدا لە کۆڕێکی فەرهەنگی و شێعر خوێندنەوەدا دەستبەسەر کرا.
هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئیران دوو هاووڵاتیی کوردیان لە شاری کرماشان دەستبەسەر کرد.
دوابەدوای خۆپیشاندانی رۆژی رابردووی هاووڵاتییانی کوردی یارسان لە بەر درگای ئوستانداریی شاری کرماشان، ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزی نیزامی و گاردی تایبەت لە زۆربەی شارەکانی ئوستانی کرماشان جێگیر کراون.
بەرپرسی شۆرای بەرەی موشارکت ئازەربایجانی رۆژئاوا و فەرمانداری پێشووی سەردەشت لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری نەغەدە دەستبەسەر کرا.
مەسعوود شەمسنژاد پارێزەری کورد و مامۆستای زانکۆی "ئازاد و پەیام نوور"ی شاری ورمێ ماوەی ٢٠ رۆژە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە زیندانی ناوەندی شاری "ورمێ"وە بۆ شوێنیکی نادیار راگوێزراوە.