لەسێدارە درانی ژنێکی کورد لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
ژنێکی خەڵکی شاری ورمێ کە ساڵی رابردووش کوڕەکەی لە سێدارە درابوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەسێدارە درا.
ژنێکی خەڵکی شاری ورمێ کە ساڵی رابردووش کوڕەکەی لە سێدارە درابوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەسێدارە درا.
زیاتر لە ٥٠٠ کرێکاری کورد وئێرانی لە پرۆژەی ئاو و رێگەو بانی "پوورنامە"ی شاری سلێمانی، ماوەی چوار مانگە مووچەیان پێ نەدراوە.
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی نوێترین راپۆرتی ساڵانەی ئەحمەد شەهید سەبارەت بە پێشیلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێران، چەندین زیندانیی سیاسی لە ئێران لەسێدارە دران.
حەفتەی یەکەمی مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی
دوابەدوای شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان هێزەکانی هەنگی مەرزیی سەراوان و گروپی جەیشولعەدل لە ئوستانی سیستان و بەلووچستان، حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ١٦ ئەندامی ئەو گروپەی لە زیندانی زاهیدان لە سێدارە دا.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کە سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە، داوای لەلێپرسراونی حکوومەتی ئێران کردووە، مەسعوود و خوسرەو کوردپوور لەتۆمەتەکانیان تەبرەئە بکەن.
حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور زیندانیی سیاسیی کورد پاش چوار ساڵ راگیران لە زیندان، سەرئەنجام لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سیدارە درا.
کۆڵبەرێکی خەڵکی ناوچەی ورمێلەخاڵە سنوورییەکانی ئێران و تورکیە کەوتۆتە سەر مین و بەو هۆیەوە لاقێکی لەدەست داوە.
لەمانگی رەزبەری ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوییدا ٧ کرێکاری ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە هۆی روودای کار و رووداوەکانی دیکە بوونەتە قوربانی و لەکۆی ئەو رێژەیە ٦ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
فەرماندەی قەرارگای کازمیی حکوومەتی ئێرانو هێزەکانی پاراستنی سنووری هەرێمی کوردستان ( حەرەس حدوود)، چاوپێکەوتن و دانیشتنیان کردووە.