دەرچوونی حوکمی بێتاوانی و ئازاد کرانی ٢ هاووڵاتیی بۆکانی
هاووڵاتییەکی کوردی خەلکی بۆکان لەلایەن دادگاوە بەبێ تاوان ناسرا و مامۆستایەکی ئایینیش پاش دوو مانگ دەستبەسەر بوون لە ماڵەکەیدا، ئازاد کرا.
هاووڵاتییەکی کوردی خەلکی بۆکان لەلایەن دادگاوە بەبێ تاوان ناسرا و مامۆستایەکی ئایینیش پاش دوو مانگ دەستبەسەر بوون لە ماڵەکەیدا، ئازاد کرا.
حەفتەی دووهەمی مانگی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی "چالدوران"ی سەربە شاری ورمێ لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بریندار کرا.
لەشاری میاندواو ١٠ کەس لەبەشدارانی رێوڕەسمی ساڵیادی دامەزراندنی "حکوومەتی میللی ئازەربایجان"، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا روو لە لێپرسراوانی هەرێمی کوردستان داوای ئازادیی ئەو حەوت چالاکە کوردەی خەلکی کوردستانی ئیران دەکات کە لە هەولێر دەستبەسەر کراون.
دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان لە ناوچەی هەمەدان بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژراو و بریندار بوون.
دوو هاووڵاتیی كوردی خەڵكی پاوە بە هۆی راوەدوونانی هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، ماشێنەكەیان وەرگەڕاوە و بۆتە هۆی كوژران و بریندار بوونیان.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەید سادق لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە چاوەڕوان حوکمی لەسێدارە دران دەکات.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە بە تاوانی ئەندامەتی و چالاکیی تەبلیغی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، حوکمی زیندانیی تەعزیری بۆ بڕایەوە.
زیاتر لە ١٠٠٠ کەس بە واژۆ کردنی نامەیەک خوازیاری ئازاد کرانی ٧ چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی کوردستانی ئێران بوون کە لە شاری هەولێـر دەستبەسەر کراون.