بەرموور (٢٧): راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان
حەفتەی یەکەمی مانگی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی
حەفتەی یەکەمی مانگی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی
باوکی کٶلبەرێکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی ناوچەی پاوە، بە بیستنی هەواڵی دەستبەسەرکرانی کوڕەکەی بە دەستی هێزە چەکدارەکانی سوپای پاسداران جێگی لە مقەڕی ژاڵە، تووشی جەڵتە و شۆک هات و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
لە کاتێکدا کە حەسەن رۆحانی لە وتوێژێکدا لەگەڵ کەناڵی "سی ئێن ئێن"، نکۆڵی لە هەبوونی رۆژنامەنووسی زیندانی لە وڵاتی ئێراندا کرد، دەیان رۆژنامەنووس تەنیا بەهۆی چالاکیی مافی مرۆڤ و رۆژنامەنووسییەوە لە زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندان.
مامۆستایەكی زانكۆی شاری مەهاباد بە هۆی فشاری ناوەندە ئەمنیەتییەكان و بانگهێشتكردنی بەردەوامی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێو مەهاباد بەناچاری زێدی خۆی بەجێهێشت.
چالاكانی سیاسی، رۆژنامەنووسان و بەرگریكارانی مافی مرۆڤی كوردستان و ئێران بە بڵاوكردنەوەی بیاننامەیەک، پەرچەكردارییان بە دۆخی شاری كۆبانی و ئاڵوگۆڕەكانی كوردستانی سووریا نیشان دا.
سەرنووسەری ماڵپەڕی شارنیوز لە شاری سەقز، بە تۆمەتی "شێواندنی رای گشتی" بانگهێشتی دادگای ئینقلابی ئەو شارە کرا.
زیندانییەكی عەقیدەتی دوای تێپەڕینی سێمانگ لەدەستبەسەرکرانی و راگرتنی لەگرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی زاهیدان و كرماشان، بۆ گرتووخانەی دیزڵئابادی شاری كرماشان راگوێزرا.
هێزە چەکدارەکانی سوپای پاسداران لە شاری پاوە، لاوێکی کوردیان کوشت و چوار کۆڵبەریشیان دەستبەسەر کرد.
رۆژنامەنووسێکی کوردی خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاو لە ئوستانی کرماشان، بەهۆی رەخنە گرتن لە دەوڵەت بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا.
ژنە چالاکێکی سیاسیی کورد، کە لە زیندانی ورمێ لە دەستبەسەریدایە، بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی زیندان و دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە، زیاتر لە ساڵێکە چارەنووسی لە ناڕوونی دایە.