بەرموور (٢٩) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان
حەفتەکانی سێهەم و چوارەمی مانگی رەزبەری١٣٩٣ی هەتاوی
حەفتەکانی سێهەم و چوارەمی مانگی رەزبەری١٣٩٣ی هەتاوی
دوابەدوای خۆپیشاندانی خەڵکی شاری سنە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کۆبانی، دەیان هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کران و بۆ شوێنی نادیار راگوێزران.
پشتیوانیی چالاکانی فەرهەنگی، رۆژنامەنووسان، چالاکانی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران، لە خەڵکی کۆبانی درێژەی هەیە.
زیندانییەکی سیاسیی کورد، کە ماوەی ١٨ ساڵە لەزیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دایە، ئیزنی بەشداری کردنی لە پرسەی براکەیدا پێ نەدرا.
بەرپرسانی زیندانی ناوەندی یاسووج رێگرییان لەراگواستنی چالاكێكی سیاسیی كورد بۆ ناوەندە دەرمانییەكانی دەرەوەی زیندان كردووە.
دوابەدوای رێزگرتن لەچالاكێكی ژینگەپارێزی لەشاری مەریوان، بنەماڵەكەی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە هەڕەشەی كوشتنیان لێكراوە.
بە پێشینەترین رۆژنامەنووسی زیندانی كراو لەئێران دوای تێپەڕینی ٨ ساڵ لە دەستبەسەریی، سەرەئەنجام ئیزنی مەرەخەسی پێدرا.
هاووڵاتییەكی كورد لەنێوان جادەی نەوسوود ـ پاوە بەهۆکارێکی نادیار دراوەتە بەر دەستڕێژ و لەئەنجامدا بە توندی بریندار بووە.
١٧ كەس لەمامۆستایانی زمانی كوردی، هونەرمەند، مافناس و روناكبیرانی شاری بۆكان بە مەبەستی ئیدانەكردنی هێرشی داعش بۆ سەر خاكی كوردستانی سووریە و رێزگرتن لەبەرخودانی نەتەوەی كورد لە كۆبانی بۆ ماوەی سێرۆژ مانگرتن لەخواردنیان راگەیاند.
یەكێكی دیكە لەچالاكانی مەزهەبی كوردستان لەئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە لێپێچینەوەی لێكرا.