یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ئاکام تەلاج هێشتا زیندووە/ هەواڵی مردنی بریندارێکی ناڕەزایەتییەکانی مەهاباد راست نییە

یەکێک لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی‌یانەی مەهاباد بە دەستی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، بەهۆی قووڵیی برینەکەی لە دۆخێکی نالەبار دایە، بەڵام هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە زیندووە.

٢٣ی گوڵانی ٢٧١٥
کوردستان

کوردپا: دەیان کەس لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی‌یانەی کوردستان بریندار و دەسبەسەر کراون

٢١٨ هاووڵاتی لە ناڕەزایەتییەکانی چەند رۆژی رابردووی شاری مەهاباد و شارەکانی دیکەی کوردستان، لەلایەن هێزە نیزامی و ئەمنیەتییەکانی حکوومەتەوە بریندار و دەسبەسەر کراون. ئاژانسی کوردپا، بە تەواوی راستی و دروستیی ئەو ئامارانە پژڕاست ناکاتەوە.

٢٢ی گوڵانی ٢٧١٥
مافی مرۆڤ

ئیتلاعاتی مەهاباد داوای ٥٠ ملیۆن تمەن لەبنەماڵەی دەستبەسەرکراوان دەکات

سەرەڕای دەستبەسەرکردنی زیاتر لە ١٥٠ کەس لە ناڕازیانی ئەم دوایانەی مەهاباد، هەتا ئێستا لەلایەن دەزگا ئەمنیەتی ـ قەزاییەکانەوە هیچ ولامێکی روون بە بنەماڵەی ئەو گیراوانە نەدراوەتەوە.

٢٢ی گوڵانی ٢٧١٥