سێیەمین پێشانگای "هێلان"
کچە شێوەکارێکی ڕۆژهەڵاتی سێیەمین پێشانگای خۆی لە پەیمانگای "گوتە" لە شاری هەولێر کردەوە.
کچە شێوەکارێکی ڕۆژهەڵاتی سێیەمین پێشانگای خۆی لە پەیمانگای "گوتە" لە شاری هەولێر کردەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٢ی سەرماوەز، کۆڕی پەردەلادن لەسەر کتێبی ڕشتەی کوردەواری (مەلای مەزبوورە)، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە شاعیران و نووسەران و خوێنەرانی ئەو کتێبە، لە هۆڵی ڕۆشنبیریی مەریوان، بەرێوە چوو.
یەکەمین کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی- ئەدەبیی مەریوان بەڕێوە چوو و تێیدا بڕیار درا کە خەڵاتی "قەڵەمی زێڕینی قانع" پێشکەش بەو کەسانە بکرێت کە لە بواری ئەدەبی کوردی چالاکی دەکەن.
شارام نازری، هونەرمەندی گەورەی نەتەوەی کورد، بە نیسبەت بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکانی لە دەنگ و ڕەنگی حکوومەتی ئێراندا بەبێ ئێزنی ناوبراو ناڕەزایەتیی دەربڕی.
گرووپی فەرهەنگی هونەریی دیلان ئورمیە، پلەی یەکەمی دوو فێستیڤاڵ لە ئامریکا و ئوسترالیای بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
دوو کتێبی کۆمەڵە شێعری کوردی بە ناوەکانی "نەخشی مانی" لە نووسینی "ناتق (سۆران) مەجیدی" و کتێبی کۆمەڵە شێعری "نیوەی مانگ" لە نووسینی "هادی خودایی" چاپ و بڵاو کرایەوە.
کتێبی "ڕاسی ناوچەی لەیلاخ" لەلایەن نووسەری کورد "ئیبراهیم ئەحمەدی" وەکوو پڕۆژەیەکی توێژینەوەیی لەلایەن توێژینەوەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستانەوە، لە چاپ دراوە.
ئەم بەرهەمە کۆمەڵێک شێعر و بەڵگەیە لەسەر ژیان و ئاسەواری مەڵکە کە لەلایەن "غەفار ئیبراهیمی"(سارۆ جوانڕۆیی) و "یاسین محەممەدیـ"ـیەوە کۆ کراوەتەوە و پێشکەشی لایەنگران و کتێبخانەی ئەدەبیی کوردی کراوه.
کتێبی "وەرزەکان" تایبەت بە منداڵان لە نووسینی "عەباس زەندی" ناسراو بە "شۆڕش"، پەناخوازی کورد لە وڵاتی تورکیە، لە شاری تاران چاپ و بڵاو کرایەوە.
کتێبی "سێشەممانە لەگەڵ مۆری"، لە نووسینی نووسەری بە ناوبانگی ئامریکایی "میچ ئەڵبۆمە" کە لەلایەن وەرگێڕی کورد "خالید عەلیزادە" کراوەتە کوردی.