بۆ یەکەم جار یاد و بیرەوەریی سەنجێرخانی وەزیری لە سنە بەرز ڕاگیرا
ڕێوڕەسمێک بە بەشداریی چالاکانی مەدەنیی کورد بۆ ڕێزگرتن لە سەنجێرخانی وەزیری لە سنە بەڕێوە چوو.
ڕێوڕەسمێک بە بەشداریی چالاکانی مەدەنیی کورد بۆ ڕێزگرتن لە سەنجێرخانی وەزیری لە سنە بەڕێوە چوو.
دوو وەرزشکاری کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاستی ئێراندا توانیان پلەی قارەمانییەتی وەدەست بێنن.
ڕەوتی وەرگێڕانی بەرهەمی نووسەرانی کوردزمان لە بیاڤی ئەدەبیی ئێراندا لە برەودایە.
ڕێکەوتی ١٦ی ڕەشەمە و لەکاتی بەڕێوەچوونی یاریی نێوان تیمەکانی پێرسپۆلیس و تراکتۆرسازیی تەورێز، دروشمی "مرگ بر فارس" گۆڕەپانی یارییەکەی تەنییەوە.
لە کێبڕکێ نێونەتەوەییەکانی کاراتە، شێوازی فۆدۆکان کە لە کرماشان بەڕێوەچوو، تیمی دێگولان توانی ٦ مێداڵی زێڕ، ٥ زیو و ٥ بڕۆنز وەدەست بێنن.
دوابەدوای وتەكانی ڕێبەری كۆماری ئیسلامی لە دژی بەڕێوەچوونی كۆنسێرت لە زانكۆكاندا، نوێنەرایەتیی وەلی فەقیه لە زانكۆكانی ئێراندا بە پەسەندكردنی ئاییننامەیەك، بەڕێوەچوونی كۆنسێرت و فێركردنی مۆسیقایان بە تەواوی قەدەغە كرد.
لە ئێران تیراژی کتێب بە بەراورد لەگەڵ حەشیمەتی ئەو وڵاتە دابەزینێکی زۆری بەخۆوە بینیوە.
شوێنەوارێکی مێژوویی کە پێشینەکەی بۆ ٥ هەزار ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە، لە ناوچەی سەوڵاوای هەورامان دۆزرایەوە.
خوڵک کردن لە ژنە نووسەرێک لە سنە بۆ کۆڕێکی شیعرخوێندنەوە، هەڵوەشانەوەی ئەو ڕێوڕەسمەی لەلایەن بەرپرسانی ئەمنی لێکەوتەوە.
"عەلیڕەزا کاردانیان" وەرزشکاری کوردی خەڵکی شاری قوروە، توانی پاش سەرکەوتن بەسەر ڕکەبەرەکانیدا، ببێتە ئەندامی تیمی نەتەوەیی وەزنەبەرداریی ئێران.