ئەگەری بەڕێوەچوونی سزای لەسێدارەدانی ٦ زیندانیی مەزهەبی لە رەجایی شار
20:08 - 12 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: ئەگەری لەسێدارەدانی ٦ زیندانیی مەزهەبی لە رەجایی شاری کەرەج، مانگرتنی تێکڕای زیندانیانی مەزهەبیی کوردی ئەو زیندانەی بەدوای خۆیدا هێنا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ سیشەممە رێکەوتی ١٢ی رەشەمە، هێزەکانی گاردی تایبەتی زیندانی رەجایی شاری هێرشیان کردە سەر سالۆنی ١٠ی ئەو زیندانە و ٦ زیندانیی مەزهەبییان بەناوەکانی (حامید ئەحمەدی، جەمشید دێهقانی، جهانگیر دێهقانی، کەماڵ مەلایی، هادی حوسینی و سەدیق محەمەدی)یان بۆ شوێنێکی نادیار راگواست.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: بەڕێوەبردنی حوکمی لەسێدارەدانی ئەو ٦ زیندانییە مەزهەبییە بەدوور لە چاوەڕوانی نییە.
ناوبراو گوتیشی: بەرپرسانی حیفازەتی زیندنای رەجایی شار رایانگەیاندووە کە حوکمی لەسێدارەدانی ئەو ٦ زیندناییە بەڕێوە دەبەن.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەو ٦ زیندانییە هاورێ لەگەڵ هەر ٧٧ زیندانییە مەزهەبییەکەی زیندنای رەجایی شاری کەرەج مانیان لە خواردن گرتووەو رایانگەیاندووە: کە هەتا ئەو کاتەی ئەو ٦ زیندانییە نەگەڕێننەوە بۆ بەندەکەیان، لەسەر مانگرتنەکە بەردەوام دەبن.
هەنووکە زیاتر لە ٢٠ زیندانیی مەزهەبیی کورد لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج و زیندانی قزلحەسار حوکمی لەسێدارە درانیان بۆ براوەتەوەو حوکمی نزیک بە تێکڕای ئەو کەسانە لە دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست کراوەتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ سیشەممە رێکەوتی ١٢ی رەشەمە، هێزەکانی گاردی تایبەتی زیندانی رەجایی شاری هێرشیان کردە سەر سالۆنی ١٠ی ئەو زیندانە و ٦ زیندانیی مەزهەبییان بەناوەکانی (حامید ئەحمەدی، جەمشید دێهقانی، جهانگیر دێهقانی، کەماڵ مەلایی، هادی حوسینی و سەدیق محەمەدی)یان بۆ شوێنێکی نادیار راگواست.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: بەڕێوەبردنی حوکمی لەسێدارەدانی ئەو ٦ زیندانییە مەزهەبییە بەدوور لە چاوەڕوانی نییە.
ناوبراو گوتیشی: بەرپرسانی حیفازەتی زیندنای رەجایی شار رایانگەیاندووە کە حوکمی لەسێدارەدانی ئەو ٦ زیندناییە بەڕێوە دەبەن.
حامید ئەحمەدی، جەمشید دێهقانی، جهانگیر دێهقانی، کەماڵ مەلایی، هادی حوسینی و سەدیق محەمەدی ٦ زندانی مەزهەبی کوردی کە ئەگەری لەسێدارەدانییان لەسەرە، بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد: هێرشی گاردی تایبەتیی زیندانی رەجایی شار کاتژمێر ٧ و ٣٠ خولەکی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێرشیان کردۆتە سەر زیندانیانی مەزهەبی.پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەو ٦ زیندانییە هاورێ لەگەڵ هەر ٧٧ زیندانییە مەزهەبییەکەی زیندنای رەجایی شاری کەرەج مانیان لە خواردن گرتووەو رایانگەیاندووە: کە هەتا ئەو کاتەی ئەو ٦ زیندانییە نەگەڕێننەوە بۆ بەندەکەیان، لەسەر مانگرتنەکە بەردەوام دەبن.
هەنووکە زیاتر لە ٢٠ زیندانیی مەزهەبیی کورد لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج و زیندانی قزلحەسار حوکمی لەسێدارە درانیان بۆ براوەتەوەو حوکمی نزیک بە تێکڕای ئەو کەسانە لە دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست کراوەتەوە.