ئەکبەر حەیدەرپوور، وەرزشوانی ناسراوی شاری دێهلۆڕان دەسبەسەر کرا

11:25 - 31 خاکەلێوه 2721

ڕۆژی هەینی ٢٧ی خاکەلێوە، ئەکبەر (هیوا) حەیدەرپوور، وەرزشوانی ناسراوی خەڵکی شاری دێهلۆڕان سەر بە ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی حەیدەرپوور و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو وەرزشوانە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاگادارە هەروەها وتوویەتی: "هێزە ئەمنییەتییەکان کەرەستەی کەسیی ئەو وەرزشوانەیان لەوانە مۆبایلەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە".

ئەو سەرچاوە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو کە هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

ئەکبەر حەیدەرپوور، بڕوانامەی دوکتورای جیهانیی هونەرە ڕەزمییەکان لە فێدراسیۆنی جیهانیی WFSF، ئەندامی شۆرای ئۆلەمپیکی خوێندکاریی ئاسیایە و هەروەها دامەزرێنەر و سەرۆکی ڕێکخراوی جیهانیی ئۆرجیناڵی کیک‌بۆکسینگـ ( (WOKـە.