ئەندامێكی مەجلیس: ئەگەری ئەوە هەیە هەڵبژاردنی سەركۆماری لە ئێران بەڕێوە نەچێت
13:27 - 8 خەزەڵوەر 2711
كوردپا ـ سایتی ئافتاب لە زاری محەممەد دهقانەوە بڵاوی كردەوە، ئەگەری ئەوە دەكرێ هەتا ساڵی 1392 پێكهاتەی سیاسیی ئێران ئاڵوگۆڕی بەسەردا بێت و سیستمی سەركۆماری لاببرێت.
محەممەد دهقان ئەندامی لێژنەی بەڕێوبەریی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، بۆ لابردنی پۆستی سەركۆماری لە ئێراندا پێویستە یاسای بنەڕەتیش ئاڵوگۆڕی بەسەردا بێت و وتیشی، بۆ گۆڕینی یاسای بنەڕەتی دەبێت ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی بڕیار بدات.
ماوەیەك لەمەوبەریش حەمیدرەزا كاتووزیان نوێنەری خەڵكی تاران لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران رایگەیاندبوو، دەكرێ سیستمی سەركۆماری لە نیزامی سیاسیی ئێران لابچێت.
بۆ یەكەم جار رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران پرسی لابردنی پۆستی سەركۆماری لە ئێرانی هێنایە بەرباس.
ماوەیەك لەمەوبەر محەممەد دهقان لە لێدوانێكی دیكەدا ئاشكرای كردبوو، دەكرێت لە كاتی هەموار كردنی یاسای بنەڕەتیدا پرسی لابردنی كۆڕی دیاریكردنی بەرژەوندییەكانی نیزامیش بهێنرێتە بەرباس.
لەمبارەشەوە عەلی ئەكبەر هاشمی رەفسەنجانی وتوویەتی، لابردنی ئەو ناوەندە لاوازی لایەنی كۆماریی لێدەكەوێتەوە.
بەوتەی رەفسەنجانی، دامەزراندنی كۆڕی دیاری كردنی بەرژەوەندییەكانی نیزام لەسەر بڕیاری ئایەتوڵڵا خومەینی بووە و لابردنیشی بە مانای پێشێل كردنی بڕیارەكانی خومەینیە.