ئەندامێکی سپای پاسداران لە مەهاباد کوژرا

11:36 - 7 خەرمانان 2721

ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی "تاهیر پوورداراناب" لە مەهاباد کوژرا.

ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانان، هەڵۆکانی زاگرۆس بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، بەرپرسایەتیی کوشتنی ئەو ئەندامەی سپای پاسدارانی لە ئەستۆ گرتووە.

تاهیر پوورداراناب کە بەرپرسی پایگای بەسیجی سپا لە گوندی "دەریاس" سەر بە بەخشی ناوەندیی مەهاباد بووە، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەرمانان، لەلایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە کرابووە ئامانج و بە توندی بریندار ببوو و پاشان ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ کرابوو.

هەتا ئێستا سپای پاسداران سەبارەت بە ئەو ڕاگەیندراوەی هەڵۆکانی زاگرۆس، هیچ دژکردەوەیەکی نیشان نەداوە.