ئەنجومەنی "ژیانەوە" بە مەبەستی پێشگیری لە ئێعتیاد چالاکییان بەڕێوە برد
ئەنجومەنی خەڵکیی پێشگیری لە ئێعتیاد "ژیانەوە" لەوانە ژمارەیەک لە چالاکانی فەرهەنگی، ئەدەبی و وەرزشی و میدیایی، بە مەستی بەرەنگاربوونەوە دژی ماددە سڕکەرەکان، لە سەیرانگای "سەرەدەرە"، ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوە بردووە.
لەو ڕێوڕەسمەدا، ئەو چالاکانە بە خاوێنکردنەوەی ئەو سەیرانگایە و بە شێوەی خۆڕسک بەنێرەکانی پشتیوانی لە بنبڕکردنی ماددە سڕکەرەکانیان هەڵگرتبوو.
هەروەها، ئەو چالاکە فەرهەنگی و ئەدەبی و میدیایی و وەرزشییانە، بەبۆنەی یەکەم ساڵیادی شەهیدانی ژینگە لە پاوە، شەهیدان "موختار خەندانی"، "بیلال ئەمینی" و "یاسین کەریمی"، سەردانی گڵگۆی ناوبراوانیان کردووە.
لە لایەکی دیکەوە، ئەندامانی ئەنجومەنی "ژیوای" و "گرووپی کەشەوانی قەندیلی ڕوانسەر" بە ئامادەبوونیان لەسەر گڵکۆی شەھیدانی ژینگە، یاسین کەریمی، بیلال ئەمینی و دانانی تاجەگوڵینە، پەیمان و وەفای خۆیان دووپات کردەوە.