كەمیی كوودشیمیایی ئیعترازی وەرزێڕانی سەرپێل زەهاوی لێكەوتەوە

15:07 - 3 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: كۆمەڵێك لە وەرزێڕانی شاری سەرپێل زەهاو بەهۆی كەمی و دابەش نەكردنی كوودشیمیایی پێویست لەبەردەم فەرمانداری و جیهادی كەشاوەرزیی ئەو شارە دەستیان دایە مانگرتن.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەرپێل زەهاو، دوێنی دووشەممە كۆمەڵێكی بەرچاو لە وەرزێڕانی ناڕازی بە خراپ دابەش كردن و كەمیی كوودشێمیایی لە بەردەم فەرمانداری و جیهادی كەشاوەرزیی شاری سەرپێل كۆبوونەوەیەكی ئیعترازییان پێكهێناوە.
وەرزێڕان رایانگەیاندووە كە لەم بارەوە بەرپرسی گشتیی جیهادی كەشاوەرزی تاوانبارە و ئەو بڕیاری داوە كە بەو چەشنە كوودشیمیایی دابەش بكرێت.
ئەمە لە حاڵێك دایە كە ئەحمەد تەمراسی، بەرپرسی شیركەتی خەدەماتیی پشتیوانیی كەشاوەرزیی ئێران رایگەیاندووە: ساڵانە 4 هەتا 5/4 میلیۆن تون لە جۆرەكانی كوودشیمیایی لە ئێران بەكار دەهێنرێن و ئێستاش رێژەی بەكارهێنانی ئەم كوودشیمیایی لە وڵات گەیشتۆتە 2 میلیۆن و 900 هەزار تون.