ئەمیر حێکمەتی سکاڵا لە دژی حکوومەتی ئێران تۆمار دەکات
16:36 - 21 بانەمەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: \"ئەمیر حێکمەتی\"،چەکداری پێشووی ئەرتەشی ئامریکا لە ڕێی پارێزەرەکەیەوە \"ئێسکات گیڵبێرت\"، سکاڵای لە دژی حکوومەتی ئێران سەبارەت بە هەڵسوکەوتی نەشیاویان بەرانبەر ناوبراو لە زیندانی ئێران تۆمار کرد.
بەپێی هەواڵەکان، بڵاڤۆگی \"پۆلێتیکۆ\" بڵاوی کردووەتەوە کە چەکدارێکی پێشووی ئەرتەشی ئامریکا بە ناوی \"ئەمیر حێکمەتی\" لەڕێی پارێزەرەکەی\"ئێسکات گیڵبێرت\"ەوە، سەبارەت بە هەڵسوکەوتی نەشیاوی کاربەدەستانی حکوومەتی ئێران و ئەشکەنجە کردنی ناوبراو لە زیندانی ئێران سکاڵایان تۆمار کردووە.
\"ئەمیر حێکمەتی\" بۆ ماوەی زیاتر لە ٤ ساڵ، بە تۆمەتی \"سیخۆری\" لە ئێران زیندانی کرابوو. ئەوە لەکاتێکدا بووە کە ناوبراو بۆ دیتنی بنەماڵەکەی سەردانی ئێرانی کردبوو. جێی باسە کە ناوبراو لە کاتی ئاڵووێر کردنی زندانییەکان لە نێوان ئێران و ئامریکادا ئازاد کراوە و بۆ وڵاتی ئامریکا گەڕاوەتەوە. ناوبراو لە ساڵانی ٢٠٠١ تاکوو ٢٠٠٥، ئەندامی چەکدارانی دەریایی ئامریکا بووە و لە بەشی پیادەنیزام و دیلمانجیی ئەرتشدا، کاری کردووە.
بڵاڤۆگی \"پۆلێتیکۆ\" بڵاوی کردووەتەوە کە دادگایەک لە واشنگتۆن داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە خەساری ئابووریی و ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕۆحیی ناوبراو قەرەبوو بکاتەوە، بەڵام حکوومەتی ئێران و ئامریکا بە هیچ شێوەێک پێوەندی دیپلۆماتیکییان نیە و تا ڕادەیەک دوور لە چاوەڕوانییە کە تاران ئەم بڕیارەی دادوەری واشنگتۆن جێبەجی بکات.
\"ئێسکات گیڵبێرت\"، پارێزەری \"ئەمیر حێکمەتی\" ڕایگەیاندووە کە \"ئەمیر حێکمەتی\" کەوتووەتە بەر لێدان و ئازار و بە زۆرە ملی دەرمانخوارد کراوە و ئەشکەنجەی ڕۆحییان کردووە.
\"ئەمیر حێکمەتی\" لە زینداندا بەهۆی پێدانەچوونەوەی پەروەندەکەی مانی لە خواردن گرتبوو و ڕۆژنامەی \"نیۆیۆرک \"تایمز\"یش لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا بڵاوی کردبووەوە کە؛ \"ناوبراو بۆ ویزیت و چارەسەری ئەو گرێیانەی لە زیندان کەوتبوونە دمووچاو و ملی، لە زندانی ئێڤینەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە تاران گوازراوەتەوە\".
ناوبراو پاش ئازاد بوونی لەگەل جێیسۆن ڕەزاییان - ڕۆژنامەوان و سەعیدعابدینی - قەشە\" کە ئەوانیش لە شارۆمەندانی ئامریکایی لە زیندانی ئێراندا بوون، لە زستانی ڕابردوودا ئازاد کران و لە ڕێگای سوییسەوە ڕەوانەی ئامریکا کرانەوە.