كەمی سووتەمەنی/ مانگرتنی شۆفیران لە گواستنەوەی كەلوپەلی سەر سنوور
15:56 - 3 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: شۆفیرانی ماشێنە بارهەڵگرەكان لە شاری پیرانشار بە نیشانەی ئیعتراز بە كەمیی سەهمیەی گازۆڵ مانیانیان گرتووە و لە گواستنەوەی كەلوپەل لە سنووری حاجی عومەرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان خۆیان بواردووە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنیری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە شاری پیرانشار، شۆفیرانی ماشێنە بارهەڵگرەكان بە مەبەستی دابین كردنی سووتەمەنی بۆ ماشێنەكانیان سەردانی فەرمانداریی شاری پیرانشاریان كردووە.
دوای ئەوەی لەلایەن لێپرسراوانی فەرمانداریی پیرانشارەوە وەڵامێك بە داواكاریی شۆفێران نەدراوەتەوە، ئەوانیش مانیان لە گواستنەوەی كەلوپەل لە پیرانشارەوە بۆ هەرێمی كوردستان گرتووە.
بە وتەی شۆفێرانی ماشێنە بارهەڵگرەكان، بڕیار بووە بۆ هەر ماشێنك كە باری سنووری دەگوازێتەوە 400 لیتر گازۆڵ دابین بكرێت.
لە حاڵی حازردا بە هەر ماشێنكی بارهەڵگر كە لە پیرانشارەوە كەلوپەل بۆ هەرێمی كوردستان دەگوازێتەوە، 250 لیتر گازۆڵ دەدرێت.
شۆفیران لەو باوەڕە دان ئەو 250 لیترە زۆر كەمە و تووشی كێشەی كردوون.