كەمپینێك دژ بە بێڕیزی كردن بە جلوبەرگی كوردی لە تەلەڤیزیۆنی ئێراندا وەڕێ خرا
15:03 - 4 خاکەلێوه 2717
ئاژانسی كوردپا: چەند ڕۆژ پێش لە بەرنامەیەكی تەلەڤیزیۆنی بە ناوی \"كولا قرمزی\" لە دەنگ و ڕەنگی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە جلوبەرگی ژنانی كورد بڵاو كرایەوە و ئەمەش ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان و چالاكانی مەدەنیی لێ كەوتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵی كوردپا، لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان كەمپینێك دژ بە بێڕێزیكردن بە جلوبەرگی كوردی، لە ژێر ناوی \"جلی كوردی ناسنامەمانە و پاراستنیشی ئەركی گشتمانە\" پێك هات.
ئەو بەرنامە تەلەڤیزیۆنییە كە لە ڕۆژی ٣٠ ڕەشەمە دوایین ڕۆژی ساڵی ٩٥ی هەتاوی بڵاو كرایەوە، ناڕەزایەتیی توندی چالاكانی مەدەنی لە كوردستانی ڕۆژهەڵاتی لێ كەوتووەتەوە.
بەڕێوەبەرانی ئەو كەمپینە دەڵێن: ئەوەی لە بەرنامەی\'\'كولا قرمزی\" كاناڵی ٢ی تەلەڤیزیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانی سەبارەت بە بێڕێزیكردن بە جلوبەرگی واڵا و ڕەنگینی ژنانی كورد بڵاو كرایەوە، جێگای قبووڵكردن نییە و خەڵكی كوردستان و بەتایبەتی ژنانی كورد بە هیچ شێوەیەك ئەو بێڕێزییە قبووڵ ناكەن و دەبێ هەڵوێستی لێبڕاوی خۆیان دەرببڕن.
ەروەها بەڕێوەبەرانی ئەو كەمپینە دەڵێن: \"جلوبەرگی كوردی ناسنامەی نەتەوەی كوردە و مێژووی چەندین هەزار ساڵەی هەیە و یەكێك لە پێناسەكانی ئەم گەلەیە و بۆ پاراستنی ئەم ڕەسەنایەتییە دەریایەك خوێنی باشترین ڕۆڵە بەشــــــەرەفەكانی ئەم گەلە لە پێناویدا ڕژاوە.
یەكێك لە بەڕێوەبەرانی ئەو كەمپینە ڕایگەیاند: \"منداڵان داهاتوو بنیات دەنێن و نیشاندانی ئەو جۆرە سووكایەتییە بە جلوبەرگی ژنی كورد دەبێتە هۆی ئەوەی كە هەمیشە بە سووكی چاو لە جلوبەرگی كوردی بكرێت.
ئەو كەمپینە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت و داوا لە هاووڵاتییانی كورد كراوە كە بە نووسینی ناوی خۆیان و واژۆكردن، بتوانن دەنگی خۆیان بە لایەنە پەیوندیدارەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بگەیەنن.
هەروەها لەو كەمپینەدا، ژمارەیەك لە چالاكانی مەدەنیی كورد و كەسایەتییە ئێرانییەكانی وەك \"حیشمەتوڵڵا تەبەرزەدی\"، \"دوكتور فەرشید هەكی، سكرتیری گشتی حیزبی پێشتازانی عەداڵەت\"، \"خالید تەوەكولی\"، \"ئەندازیار سەلاحەدین عەباسی\"، \"ئازاد محەممەدیانی، وتەبێژی بەرەی یەكگرتووی كورد\"، \"مەسعوود كوردپوور، چالاكی مافی مرۆڤ\"، \"مەولوود خوانچەزەرد، ڕۆژنامەوان\" و هتد، لەو كەمپینەدا بەشدارییان كردووە.
پێشتریش، هەواڵدەریی حكوومەتیی \"مێهر\" بە بڵاوكردنەوەی بابەتێك لە ژێر ناوی \"ئەمجارە نۆرە گەیشتە كۆڵبەران\"، باسی لەوە كردبوو كە بە وەڕێخستنی كەمپینگەلێك لە كوردستان، دەرفەت بۆ هەلپەرستیی چالاكانی دونیای مەجازی دەڕەخسێنن.