ئەمریكا لە یەمەن دەستی بە سەر كەشتیی چەكۆچۆڵی ئێراندا گرت
15:16 - 10 رەشەمه 2715
ئاژانسی كوردپا: وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، هێزەكانی ئەو وڵاتە لە كەنداوی عەدەن دەستیان بە سەر كەشتییەكی ئێراندا گرتووە كە ویستوویە باری چەكوچۆڵ بۆ یەمەن بگوازێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سعوودی (SPA) ، جان كێرێ لە لێدوانێكدا بۆ نوێنەرانی كۆنگرێسی ئەمریكا وتوویە: \"ئێمە دەستمان بە سەر كەشتییەكدا گرتووە كە هەڵگری باری چەكوچۆڵ لە ئێرانەوە بۆ یەمەن بووە. ئەوە نیشان دەدات كە ئێران هێشتا درێژە بە یارمەتییەكانی خۆی بۆ هێندێك لایەن لە یەمەن دەدات\".
هەواڵدەریی حكوومەتیی سعوودی هەروەها باس لەوە دەكات كە هێزە دەریاییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە حەوتووی ڕابردوودا دەستیان بە سەر پاپۆڕێكی هەڵگری یارمەتی، خۆراك و دەزگاكانی پێوەندیگرتنی تەیار بە تەكنۆلۆژیی پێشكەوتوودا گرتووە. بەوپێیە، سەرتیپ ئەحمەد بن حەسەن ئەلعەسیری، وتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەركردایەتیی سعوودی ڕایگەیاند ئەو بارە بڕیار بووە بگاتە دەستی شیعە حووسییەكانی یەمەن.
حكوومەتی ئێران پشتیوانی لە میلیشیا شیعە حوسییەكانی یەمەن دەكات.
ئەو گرووپە میلیشیاییە لە چەند ڕۆژ پێش ئێستاوە هەوڵ دەدات بەندەری گرینگی عەدەن كە دەروازەی هاتوچۆ بۆ دەریای سوورە، داگیر بكات.
دانیشتوانی ئەو شارە ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند دەیان كەس لە میلیشیا حووسییەكان لە تێكهەڵچوونێكدا لەگەڵ هێزەكانی مەنسوور هادی كوژراون.
هێزەكانی هاوپەیمانیی عەرەبیش بە ڕێبەرایەتیی عەرەبستانی سعوودی، بۆ پاڵپشتیكردن لە لایەنگرانی مەنسوور هادی، سەرۆك كۆماری یەمەن، پێگەكانی حووسییەكان بۆردمان دەكەن.