ئەمریكا 10 كۆمپانیای پێوەندیدار بە "كشتیرانی" ئێرانی بە لیستەی گەمارۆكانی زیاد كرد
13:51 - 30 سەرماوەز 2711
كوردپا: 10 كۆمپانیا لە ماڵت و كەسێكی پێوەندیدار بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ \"كشتیرانی\" حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریكاوە گەمارۆیان خرایە سەر.
\"دیوید كوهن\" جێگری وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریكا رایگەیاند، هەتا ئەو كاتەی كە كۆمپانیاكانی\"كشتیرانی\" ئێران و دەست و پێوەندییەكانی ئەو وڵاتە بیانهەوێدونیای دەرەوە فریو بدەن، ئێمە ناچارین كە ئەو هەڵسوكەوتانەیان لە قاو بدەین.
هەواڵدەریی رویتێرز بڵاوی كردەوە، ئەو گەمارۆیە تازەیەی ئەمریكا لە راستای پێشگرتن و قەتیس كردنی ئێرانە لە پێوەندی دەست پێراگەیشتنی بە كەلوپەلی چەكی ناوكیی.
\"دیوید كوهن\"وتیشی مەبەستێكی دیكە لەو گەمارۆیانە بچڕاندنی پردی پێوەندی ئەو كەس و ڵایەنانەیە كە دیانهەوێلەگەڵ كۆمپانیا و سیستمی ماڵی و بازرگانی ئەمریكا پێوەندی درووست بكەن.
پێشتریش حكوومەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان كۆمپانیای\"كشتیرانی\" كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ بەرنامە ناوكییەكەی خستبووە ناو لیستەی گەمارۆكان.
هەر لەو پێوەندییەدا جێگری وەزارەتی خەزێنەداری حكوومەتی واشینگتۆن ئاشكراشی كرد، جەمشید خەلیلی لێپرسراوی كۆمپانیای\"كشتیرانی\" ئێران ـ هێند لە لیستەی گەمارۆكان بێبەش نەبووە.
حكوومەتی ئیسلامیی تاران بە بەدەوامی ئەو تاوانانەیان رەت كردۆتەوە و لەو باوەڕەدان كە بەرنامە ناوكییەكەیان لە راستای ئاشتی خوازانەدایە.