ئەفشین ئیلاهی ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا

17:35 - 8 رێبەندان 2720

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەفشین ئیلاهی"، خەڵکی سەقز پاش دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە.

پاش سەردانی بنەماڵەی ئیلاهی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز، هێزە ئەمنییەتییەکان پێیانیان ڕاگەیاندووە کە ئەفشین، بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، ڕاگوێزراوە.

ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندان، ئەو هاووڵاتییە کە کرێکاری بڵاوکردنەوەی کاڵا خۆراکییەکانی "نووشینـ"ـی سەقزە، بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان، پاش دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە، هێرشیان کردبووەوە سەر ماڵی ناوبراو و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی، مۆبایلی هاوژینەکەی و هەروەها هەندێک کەرەستەی کەسیی ئەفشینیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

هەتا ئیستا لە هۆکاری دسبەسەری و تۆمەتەوەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لە بەر دەستدا نییە.