ئەسرین محەممەدی بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا

12:53 - 1 رەشەمه 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ۳۰ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەسرین محەممەدی"، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

ئەسرین، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئەلمەهدیی ورمێ، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

ئەو هاووڵاتییە، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، هاوکات لەگەڵ دەستپێکی شەپۆلی بەرینی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپا لە تاران دەسبەسەر کرا و ناوبراو لە پەیوەندیی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕایگەیاندبوو کە بۆ لێپرسینەوە، ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ کراوە.

ئەسرین محەممەدی خەڵکی سنە و دەرچووی ڕشتەی مێعمارییە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.