ئەرتشی توركیە بە تانك سنووری هەرێمی كوردستانی بەزاندووە
14:36 - 3 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: ئەرتشی توركیە بە چەندین تانك و زرێپۆش و چەكی قورسەوە سنووری هەرێمی كوردستانی بەزاندووە و بەرەو چیای \"حەفتانین\"ی قەزای زاخۆ بەڕێكەوتووە.
كاناڵی \"D\"ی توركیە بڵاوی كردۆتەوە ئێوارەی رۆژی دووشەممە ئەرتشی توركیە دەیان تانك و زۆرێپۆشی سەربازیی رەوانەی چیای حەفتانین كردوو و بۆ پەڕینەوە لە رووباری\"هیزڵ\" پردی كاتییان ساز كردووە و بەنیازە تەواوی چیای حەفتانینی سنووری قەزای زاخۆ كۆنترۆڵ بكات.
ئەم سنوور بەزاندنە لەلایەن ئەرتشی توركیەوە هاوكاتە لەگەڵ ئەنجامدانی چەند ئۆپەراسیۆنێكی ئەرتشی توركیە لەناو خاكی وڵاتەكەی بەدژی گریلاكانی \"پەكەكە\".
سەرچاوەكانی هەرێمی كوردستان ئاماژەیان بەوەش داوە كە چەندین تانكی ئەرتشی توركیە لە بنكەیەكی پەكەكە بوونەتەوە.
ئەمە لە كاتێك دایە كە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیە بەردەوامن لە بوردومان كردنی ناوچە سنوورییەكان و شەوی رابردوو دەڤەری ئامێدیان بوردومان كردووە.
حەفتەی رابردوو 24 سەربازی ئەترشی توركیە لەلایەن پەكەكەوە لە پارێزگای هەركاری كوژران.
توركیەش بۆ تۆڵەسەندنەوە هێرشێكی بەرفراوانی بەدژی پەكەكە بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان دەست پێكردووە و بە گوێرەی زانیارییەكان زیاتر لە 50 گریلایان كوشتووە.
بەرپرسانی پەكەكە ئەو هەواڵەیان رەت كردۆتەوە و رایانگەیاندووە، تەنیا فەرماندەیەك و دوو گریلای دیكەیان كوژراون.