ئێعدام کرانی زیاتر لە ٤٠ هاووڵاتیی ئێرانی لە ٥ رۆژی رابردوودا + خشتە

16:27 - 5 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: لە ماوەی ٥ رۆژی رابردوودا ٤١ هاووڵاتیی ئێــرانی بەبڕیاری دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێـــران ئێعدام کران.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ٥ رۆژی رابردوودا ٤١ هاووڵاتیی ئێرانی بە تاوانی جۆراوجۆر لە زیندان و شوێنە گشتییەکاندا ئێعدام کراون کە لە کۆی ئەو ریژەیە ٢ هاووڵاتی لە شارەکانی تەورێز و جەهرووم لەبەر چاوی خەڵک حوکمی ئێعدامەکەیان بەڕێوە چووە.

ئەم ئامارانە لە کاتێک دایە کە بە وتەی شارەزایانی سیاسی رۆژانە چەندین هاووڵاتی لە نێو زیندانەکاندا بە نهێنی ئێعدام دەکرێــن و دواتر هەواڵی ئێعدام کرانەکەیان بڵاو دەبێتەوە.

بەپێی ئەو ئامارە ٢٩ هاووڵاتیی ئێرانی تەنیا لە رۆژی ٣١ی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا ئێعدام کراون.

بەپێی ئاماری ئاژانسی کوردپا ٥ کەس لە زیندانی ئەراک، ٢ کەس لە زیندانی مەشهەد، ٥ کەس لە زیندانی ورمێ، ٥ کەس لە زیندانی کەرەج، ٦ کەس لە زیندانی قزلحەسار،١که س له زیندانی هێندیجان، ٢ کەس لە شارەکانی تەورێز و جەهرووم لە بەر چاوی خەڵک، ٤ کەس لە زیندانی ئەردەبیل، ١ کەس لە زیندانی ئەهواز، ١ کەس لە زیندانی ئیسفەهان، ٤ کەس لە زیندانی کرمان و ٥ کەس لە زیندانی قوم ئێعدام کراون.
\"14918.jpg\"