ئێران پلەی ١٤٨ی نرخی بێکاری لە ئاستی جیهاندا هەیە

17:28 - 29 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: وڵاتی ئێران سەبارەت بە نرخی بیکاری، لە نێـــوان ٢٠٢ وڵاتی جیهان لە پلەی \"١٤٨\"دا جێی گرتووە.

بەپێی ئامارێک کە ناوەندی ئاماری و زانیاریی وڵاتی ئامریکا بڵاوی کردەوە، وڵاتی ئێران بە نرخی بێکاریی ١٥.٥%ـەوە، لە نێوان ٢٠٢ وڵاتی جیهاندا پلەی ١٤٨ی هەیە و وڵاتانی موناکۆ و کامبوجیە بە نرخی بێکاریی ٠%ـەوە لە پلەی یەکەم و وڵاتانی قەتەر بە نرخی بێکاریی ٠.% و تایلەند بە ۆ،٧%ـەوە بەڕیز پلەکانی یەکەم هەتا سێیەم دان.

زۆرێک لە کارناسان لەسەر ئەو باوەڕەن کە نرخی بێکاری لە وڵاتی ئێران لە ١٥.٥% زیاترە و هەروەها زیاترین نرخی بێکاری له ٤ ئوستانی کوردنشینی ئێران و بەتایبەتی لە ئوستانی ئیلام دایە.

ئاماری بێکاری لە ئوستانی کوردنشینی ئیلام بە ٦٠٠ هەزار کەس حەشیمەتەوە لە ئاستی وڵاتی ئێراندا پلەی یەکەمی هەیە کەنرخی بێکاری لەو ئوستانە لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا بەردەوام لەسەرووی ٢٠%ـەوە بووە.

بەپێی ئامارێک کە ناوەندی ئاماری ئێران بڵاوی کردەوە، ئاماری بێکاری لە وڵاتی ئێران لە نێــوان ٣ میلیۆن هەتا ٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس دایە، بەڵام کارناسان ئاماری بێکارییان لە وڵاتی ئێران زیاتر لە ٤ میلیۆن کەس راگەیاندووە.
لە درێژەی راپۆرتەکاندا هاتووە کە هەر ساڵێک نزیک بە ٨٠٠ هەزار کەس بە بازاڕی کاری ئێران زیاد دەبن کە بەهۆی داخرانی بەردەوامی داخرانی کارخانە و کەرتە پیشەییەکان و بەردەوامیی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان، ئەو رێــژیەش بە بێکاری دەمێننەوە.

بەوتەی کارناسان بۆ چارەسەر کردنی پرسی بێکاری لە وڵاتی ئێران، پێویستە ساڵانە زیاتر لە ١ میلیۆن هەڵی کار پێک بهێنرێت، ئەوەش لە حاڵێک دایە کە حکوومەتی ئیڕان لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەشێوەی نێونجی تەنیا ٥٠٠ هەزار هەلی کاری بۆ بێکارانی وڵات رەخساندووە.
\"14035.jpg\"