ئێران لە رێگای عێراقەوە سووتەمەنی بۆ تانكەكانی حكوومەتی سووریە رەوانە دەكات
13:28 - 28 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: چالاكانی سیاسی لە وڵاتی سووریە رایانگەیاند، حكوومەتی ئیسلامیی تاران لە رێگای حكوومەتی عێراقەوە سووتەمەنی (بنزین و گازویل) بۆ تانكەكانی ئەرتشی سووریە رەوانە دەكات.
محەممەد كەركوتی چالاكی سیاسی و كارناسی ئابووری لە وڵاتی سووریە ئاشكرای كردووە، كەمیی سووتەمەنی لە وڵاتی سووریە بۆتە قەیرانێكی گەورە بۆ ئەرتشی ئەو وڵاتە.
ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە لە زاری ئەو چالاكە سیاسیەوە بڵاوی كردەوە، بە هۆی راگواستنی بەردەامی تانكەكان لەلایەن حكوومەتی سووریەوە، ئەرتشی ئەو وڵاتە لەگەڵ كەمیی سووتەمەنی بۆ تانكەكانی بەرەوڕوو بۆتەوە.
بە وتەی دژبەرانی حكوومەتی سووریە، ئەرتشی ئەو وڵاتە نزیك بە 5 هەزار تانكی هەیە و بە شێوەی بەردەوام بە مەستی سەركوتی ناڕازییان لەناو شارەكانی سووریە لە حاڵی جموجۆل و هاتوچۆ دان.
لە خۆپیشاندانی رۆژی هەینی رێكەوتی 27ی خەزەڵوەر كە لەژێر ناوی\"هەینی دەركردنی باڵوێزەكان\" بەڕێوە چوو، 16 كەس بەهۆی تەقەی هێزەكانی حكوومەتی دیمەشق گیانیان لە دەست دا و لەنێو كوژراوەكاندا منداڵێك وەبەرچاو دەكەوێت.
ئەو قوربانیانە دانیشتووی شارەكانی دیمەشق، حەمس، حما و دەرعا بوون.
ناڕازاییانی حكوومەتی بەشار ئەسەد لەو باوەڕە دان، هەتا حكوومەتی سووریە لەسەر كار لانەچێت دەست لە خۆپیشاندان هەڵناگرین.