ئێران ئامادەیی بۆ هاوكاریی نیزامی و ئەمنیەتی لە عێراق دەربڕیوە
16:33 - 5 بەفرانبار 2711
كوردپا: لێپرسراوانی نیزامیی حكوومەتی ئێسلامیی ئێران وێڕای دەربڕینی خوشحاڵی بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، ئامادەییان بۆ هەرچەشنە هاوكارییەكی نیزامی و ئەمنیەتیی لەو وڵاتەدا دەربڕیوە.
هەواڵدەریی ئیرنا لە زاری لێپرسراوی ستادی هاوبەشی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بڵاوی كردەوە، دوابەدوای چوونە دەری هێزە ئەمریكاییەكان لە عێراق ئێمە پێوەندییەكانمان لەگەڵ ئەو وڵاتە پەرە پێ دەدەین.
حەسەن فیروز ئابادی وتیشی، حكومەتی ئیسلامیی ئێران ئامادەی هاوكاریی نیزامی و ئەمنیەتیە لەگەڵ وڵاتی عێراقدا.
چاوەدێرانی سیاسیی ئەمریكایی لەو باوەڕە دان، لەو بۆشایی و گرفتە سیاسیە ناوخۆیەی كەلە وڵاتی عێراقدا هاتۆتە پێش حكوومەتی ئێران دەتوانێ بە شێوەی نەرینی كەڵكی لێ وەربگیرێت.
باراك ئوباما، سەركۆماری ئەمریكا رایگەیاندبوو، هێزەكانی ئێمە لە كاتێكدا وڵاتی عێراق بەجێ دەهێڵێن، كە ئەمنیەتی تەواو لەو وڵاتەدا سەقامگیرە.