یەك لەسەر پێنجی خەڵكی ئێران گیرۆدەی پرسە قەزاییەكانن

21:49 - 10 جۆزەردان 2712
كوردپا: بەربڵاوی و پەرەسەندنی خەسارە كۆمەڵایەتییەكان و بەربەستە قەزاییەكان بوونەتە هۆی ئەوەی كە 70 میلیۆن هاووڵاتیی ئێرانی بە شێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ گیرۆدەی دۆسیە قەزاییەكانن.

لە هەلومەرجی ئێستادا، هەشت میلیۆن پەروەندی كەیفەری لە دادگاكانی ئێران لە گۆڕێ‌دان و بەپێی حیسایی لانیكەم دوو كەسی \"سكاڵاكەر و سكاڵا لێكراو\" لەسەر یەك 16 میلیۆن ئێرانی راستەوخۆ كاروباریان لە دەزگای قەزایی حكومەتی ئیسلامیی ئێران گیرە.

رۆژنامەی \"شەرق\" لەزاری دوكتور عەلی نەجەفی توانا، تاوانناس و مافناسەوە بڵاوی كرۆدتەوە: بەپێی حیسابی لانیكەم 3 كەس لەو بنەماڵانەی كە گیرۆدەی پرسی لاوەكیی دۆسیەكانن، سەرجەم 70 میلیۆن ئێرانی لە دادگاكان حزووری راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان هەیە.

ناوبراو هەروەها بە رەخنەگرتن لە بارهێنانەوەی تاوانباران لە زیندانەكانی ئێستای ئێران، وتی: چوونە زیندان دەبێتە هۆی درێژخایەن و كۆن بوونی رەفتاریان.

هەر لەم پێوەندییەدا و بەپێی زانیارییەكانی هێزی ئینتزامیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا زیاتر لە900 پەروەندەی دەستدرێژی بە \"عنف\" تۆمار كراوون كە بەهۆی \"پاراستنی شەرەف\" هێندێكیان هیچكاتێ‌تۆمار ناكرێن.

ئیسماعیل ئەحمەدی موقەدەم بە ئاماژە بەوەی كە ساڵانە نزیك بە شەش هەزار تاوان لە وڵاتی ئێران روو دەدات و وتی\" 60% ئاماری ئەو كەسانەی كە لەناو پیاوان دەستدرێژی دەكرێـتە سەریان تەمەنیان كەمتر لە 15 ساڵە.

لەلایەكی دیكەشەوە لێپرساراوانی باڵای حكوومەتی ئیسلامیی ئێران وەها رەوتێك لە دەزگای قەزایی بە نیشانەی \"دەسەڵاتی دەزگای قەزایی\" وەسف دەكەن و وەك بەجێهێنانی \"رەزامەندیی خودا\"ی لە قەڵەمی دەدەن.