یەك لەسەر سێی ساڵی 1391 لە ئێران پشوویە
16:05 - 5 خاکەلێوه 2712
كوردپا: بەپێی لێكدانەوەیەك دەركەوتووە پشووە فەرمییەكانی ئەمساڵ لە ئێران ئەگەرچی بەپێی رۆژژمێر تەنیا 21 رۆژە، بەڵام پشووە ئیدارییەكان نزیك بە 130 رۆژن كە دەكاتە یەك لەسەر سێی رۆژەكانی ساَل.
ماڵپەڕی مەشرق، لە راپۆرتێكدا بڵاوی كرۆدتەوە، لە ساڵی 1391ی هەتاوی سەرجەم 130 رۆژی پشوو هەیە و ئەو رێژەیە 35%ی گشت 366 رۆژی ساڵە.
لە رۆژژمێری ئەمساڵدا بە فەرمی 21 رۆژ وەك پشوو گونجێنراون و بە 52 رۆژی هەینی و 52 رۆژی پێنجشەممە و هەروەها رۆژەكانی پشووی نێوان ئەو رۆژانەوە هەموو رۆژەكانی پشووی وڵات دەگاتە 130 رۆژ.
ساڵی 1391، ساڵی كەبیسەیە و مانگی رەشەمە 30 رۆژە.
پشووی رۆژانی پێنجشەممە و هەروەها زیاد بوونی رۆژانی پشووی فەرمی كە یەكێكە لە پڕۆژەكانی دەوڵەتی مەحموود ئەحمەدی نژاد، بۆتە هۆی دژایەتیی باڵی ئوسووڵگەراكان لە مەجلیس و ناوبراویان بە پێڕەوی لە رۆژئاوا تاوانبار كردووە.
هەروەها بەپێی راپرسییەك كە لە نێوان بنەماڵە ئێرانییەكاندا بەڕێوە چووە، نزیك بە 90% هاووڵاتییانی ئێران رۆژانی پشوو چاو لە تەلەفیزیۆن دەكەن.
نێونجی كاری بەسوودی حەفتانە لە ئێران نزیك بە 5/7 مەزندە كراوە.