ئیدارەی فەرهەنگ و ئێرشادی سنە پێشی بە بەڕێوەچوونی ئێوارە شێعرێك گرت
15:38 - 18 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: \"ئەنجومەنی ئەدەبیی مەولەوی\" ئێوارە كۆڕێكی شێعر خوێندنەوەی بۆ پێنج شاعێر رێك خستبوو كە لەلایەن ئیدارەی ئیرشادی سنەوە پێشی پێگیرا.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ئەنجومەنی فەرهەنگی، ئەدەبیی مەوڵەویی سنەوە بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند، ئەو كۆڕە شێعرە كە بۆ پێنج شاعیر بەناوەكانی\"جەلال مەلەكشا، سەعید نەجاڕی (ئاسۆ)، رەحیم لوقمانی،كەریم دافعی (ك.د.ئازاد) و كەژاڵ فداكار\" رێك خرابوو، بڕیار بوو كاتژمێر 4ی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە لە كتێبخانەی ناوەندیی شاری سنە بەڕێوە بچێت، كە بەبێ ئاگاداریی پێشوو لەلایەن ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد و بەرپرسانی كتێبخانەوە پێشی پێگیراوە و دەرگای كتێبخانەیان لێ داخستوون.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكرا كرد دواتر لە ماڵی یەكێك لە چالاكانی فەرهەنگیی سنە ئێوارە شێعرەكە بەڕێوە چووە.
سەرچاوەیەكیتر لە ئەنجومەنی \"ئاوێنەی كوردستان\" لە سنە بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند، كە دوای ئەوەی كتێبخانەكانی كوردستان سەربەخۆ كراون، بڕیاریان دراوە ئیتر لەمەوبەدوا ناهێڵن كۆڕ و كۆبوونەوەی ئەنجومەنە ئەدەبییەكان لە كتێبخانەی ناوەندیی سنە بەڕێوە بچێت و هەر ئەنجومەنێك كۆڕ بەڕێوە ببات دەبێ 50 هەزار تمەن پارە بدات.
ئەو سەرچاوەیە كە نەیوسیت ناوی ئاشكرا بكرێت وتیشی: \"بە بڕیاری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد لەمەوبەدوا دەبێ هەموو ئەنجومەنەكان كۆڕ و كۆبوونەوە و چالاكییەكانیان لە ساڵۆنی \"فەجر\" و لەژێر چاوەدێریی ئیرشاددا بەڕێوە ببەن\"
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش دا كە رۆژی دووشەممە كە كۆڕی حەفتانەی ئەنجومەنی ئاوێنەی كوردستان بووە پێشیان بەوانیش گرتووە و پێیان راگەیاندوون كە لەمەوبەدوا بۆتان نیە لەم شوێنە كۆڕەكانتان بەڕێوە بەرن.
كێشەی نێوان ئەنجومەنە ئەدەبییەكانی شاری سنە و ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد و كتێبخانەی ناوەندی لەمێژە لە گۆڕێ دایە و هەموو كات بوونەتە بەربەست لەبەردەم چالاكییەكانیان و چالاكانی فەرهەنگی و ئەدەبیی ئەو شارە بەردەوام لەم بارەوە تووشی كێشە دەبن.
ئەنجومەنی فەرهەنگی، ئەدەبیی مەولەویی کوردی سنە لە کۆتاییەکانی دەیەی ٦٠ی هەتاوییەوە دامەزراوە و بە یەکێک لە چالاکترین ئەنجومەنە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانی کوردستان دێتە ئەژمار و گەڵێک کۆڕ، سمینار، کۆنگرە و بیرئانینی بۆ ئەدیب و نووسەرانی کورد بەڕێوە بردووە.
ئەنجومەنی فەرهەنگی، ئەدەبی \"ئاوێنەی کوردستان\" ماوەی چەند ساڵێکە دامەزراوە و لە بواری خزمەت بە زمان و ئەدەبی کوردیدا چالاکە.