ئیبراهیم یەزدی: دادگای شۆڕش شەرعی و یاسایی نیە
14:54 - 12 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: سكرتێری گشتیی \"نیهزەتی ئازادیی ئێران\" سەلاحییەتی پێڕاگەیشتنی دادگای شۆڕشی بۆ پەروەندەكەی خۆی رەت كردووە و لە هەرچەشنە بەرگرییەك لە بەردەم دادگای ئینقلابدا خۆی بواردووە.
هەواڵدەریی \"میزان خبر\" بڵاوی كردۆتەوە، ئیبراهیم یەزدی دوێنێوێڕای ئامادە بوون لە لقی 15 دادگای شۆڕش بە پێشكەش كردنی گەڵاڵەیەك سەلاحییەتی ئەو دادگایەی رەت كردەوە و لە بەرامبەر بەرگری لە خۆی بێدەنگیی هەڵبژارد و هەموو بڕیارەكانی ئەو دادگایەی بە نایاسایی وەسف كرد.
ئیبراهیم یەزدی سكرتێری نیهزەتی ئازادیی ئێران لە رێكەوتی 7ی بەفرانباری 1388ەوە هەتا 29ی رەشەمەی 1389 بۆ چەندین جار لەلایەن هێزەكانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حكومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بانگهێشت و دەستبەسەر كراوە و چەندین تاوانی جۆراوجۆری لێدراوە و بۆ ماوەیەك لە گرتنگەی وەزارەتی ئیتلاعات دەستبەسەر بووە.
ئیبراهیم یەزدی پێشتر لە نامەیەكدا بۆ \" راشد الغنوشی\" یەكێك لە بەڕێوەبەرانی حیزبی ئیسلامگەرای ئەلنهزە ی توونس، وێڕای سەرەڕۆ لە قەڵەم دانی حكوومەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران، داوای لەوان كردبوو كە هەڵەی ئەوان دووپات نەكەنەوە و شێوازی سیستمی كۆماری ئیسلامی بۆ وڵاتەكەیان هەڵنەبژێرن.