یاسر ئەدوایی زیندانیی سیاسی لە زیندانی مەریوان لە مافی مەرەخەسی بێبەرییە

18:16 - 7 خاکەلێوه 2721

زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "یاسر ئەدوایی"، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "سلێن" سەر بە سەوڵاوا، لە زیندانی مەریوان لە مافی مەرەخەسی بێبەرییە.

ئەو هاووڵاتییە وەرزی پاییزی ساڵی ١٣٩٩، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەریوان، بە تۆمەتی 'ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو کە دواتر ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەدا، بۆ ٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری کەم کرابووەوە.

ئاسر ئەدوایی پاش سەپاندنی حوکمەکەی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەدا، مانگی ڕێبەندانی ٩٩، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، خۆی بە زیندانی مەریوان ناساندووە و ڕەانەی ئەو زیندانە کراوە.

ئەو زیندانییە سیاسییە مانگی جۆزەردانی ٩٩، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش ٤٥ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کرابوو.