یاریکردن بە کەرەستە تەقەمەنییەکان بووە هۆی قرتاندنی قامکەکانی دەستی مێرمنداڵێکی جوانڕۆیی

10:45 - 4 رەشەمه 2720

یاریکردن بە مادە تەقەمەنییە دروستکراوەکانی دەستی؛ لە شاری جوانڕۆ، قامکی دەستی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵەی قرتاند.

فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی شاری جوانڕۆ لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە؛ مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە کاتی دروستکردی کەرەستەی تەقەمەنی بۆ  ڕۆژی چوارشەممە سووری لە بیناییەکی لەو شارەدا، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو مادە تەقەمەنییە، بە سەختی بریندار بوو.

بە وتەی هوشەنگ موبارەکی، ئەو مێرمنداڵە لەو ڕووداوە، قامکەکانی دەستی چەپ و قامکێکی دەستی ڕاستی ئەو هاووڵاتییە قرتاوە و هەروەها ناولەپی دستی بریندار بووە.

پاش ئەو ڕووداوە، ئەو مێرمنداڵە بۆ چارەسەری پزیشکیی ڕەوانەی نەخۆشخانە شاری جوانڕۆ کراوە.

ساڵانە لە کوردستان و ئێران، لە دوایین مانگی کۆتایی ساڵ و بە تایبەتی لە بەرەبەری چوارشەممە سووری وەکوو کۆتا چوارشەممەی ساڵ، چەندین هاووڵاتیی بەهۆی یاریکردن بە کەرەستە دروستکراوەکانی تەقەمەنی بە سەختی بریندار دەبن یان گیانیان لەدەست دەدەن.