یاریزانێکی مەریوانی بانگهێشتی ئوردووی تیمی میللیی مێرمنداڵانی ئێران کرا

10:15 - 10 رەزبەر 2720

یاریزانێکی مەریوانی بە ناوی "یادگار ڕۆستەمی" لەلایەن ڕاهێنەری تیمی میللیی مێرمنداڵانی ئێرانەوە بانگهێشتی ئۆردووی ئەو تیمە بۆ یاریکردن لە کێبڕکێیەکان کراوە.

بانگهێشتی ئەو یاریزانە کوردە بە مەبەستی ئامادەیی لە کێبڕکێی کۆتایی کاپی جیهانی و پاڵەوانیەتیی ئاسیا بووە.

"یادگار ڕۆستەمی" خەڵکی گوندی "ساواجیـ"ـی بەخشی خاومیراوای شاری مەریوان و ساڵی ٩٤ بە تۆمارکردنی ٢٨ گوڵ لە کێبڕکێی تۆرنۆمێنتی نۆروێژ وەکوو گوڵکاری ئەو کێبڕکێیانە دەستنیشان بکرێت.

 پێشتر "مەهدی مەهدەوی‌کیا" بەرپرسی هەڵبژاردنی مێرمنداڵانی ژێر ١١ ساڵی ئێران، نازناوی "مێسیی ئاسیا"ی بە "یادگار ڕۆستەمی" بەخشی.