یارانەی نەخدییش كۆتایی پێهات
14:38 - 9 بەفرانبار 2715
ئاژانسی كوردپا: ڕۆژنامەی \"جوان\" لە ژمارەی ئەمڕۆی خۆیدا هەواڵێكی بە ناونیشانی \"دولت سال ٩٥ بە مردم یارانە نقدی نمی دهد\"(دەوڵەت لە ساڵی ٩٥دا یارانەی نەخدی بە خەڵک نادات)ی بڵاو كردەوە.
بەپێی ئەم هەواڵە كە لە زاری جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پیشەكانی پێترۆشیمیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بڵاو كراوەتەوە، لە ساڵی داهاتوودا دەوڵەت توانایی دانی یارانەی نەخدی نابێت.
محەممەد حەسەن پەیوەندی لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی (٥١)ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی كۆمپانیای نەتەوەیی پیشە پێترۆشیمییەكان، وتوویەتی: بەهۆی یاری كردن بە نرخی نەوتی خاو، داهاتە نەوتییەكانی وڵات ئەوەندە كەمیان كردووە كە دەوڵەت ناتوانێ لە ساڵی داهاتوودا یارانەی نەخدی بە خەڵك بدات.
ناوبراو لە بەشێك لە قسەكانیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ساڵی داهاتوو ساڵێكی گەلێك دژوار بۆ ئابووریی وڵات دەبێت، بەچەشنێك كە دەوڵەت لە زۆر بوارەوە، یەك لەوان دانی یارانەی نەخدی، تووشی دەسكورتی دەبێت.
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پیشە پێترۆشیمییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، لە بەشێكی دیكە لە قسەكانیدا ڕایگەیاندووە: ئێمە هیچ چارێكمان نیە جگە لەوەیكە ژێرخانە پێویستەكانی پیشەی پێترۆشیمی بەڕۆژ و نوێ بكەینەوە كە ئەمەش پارە و بودجەیەكی كەڵانی پێویستە. بەو هۆیەوە كە پێترۆشیمیی ئێران بەهەموو بوارەكانی ئابووریی ئێرانەوە گرێدراوە، لاوازی لەم بەشەدا، واتە لاوازی لە كەرتەكانی دیكەی پیشە و ئابووریی وڵات.
ئەم هەواڵە لەكاتێكدا بڵاو دەكرێتەوە كە ڕاوێژكاری وەزیری نەوت، مەنسوور مۆعەزەمی لە پەراوێزی دەیەمین كۆڕی نێونەتەوەیی یەكیەتیی هەناردەكارانی نەوت و گاز ڕایگەیاند: نرخی هەر بەرمیل نەوت لە گەڵاڵەی بودجەی ساڵی داهاتوو ٣٥ دۆلار لەبەرچاو گیراوە كە بەو پێیە داهاتی گشتیی نەوت لە ساڵی داهاتوودا، دەبێ ٢٢ میلیارد دۆلار بێت، بەڵام ئەمە لەكاتێكدایە كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی نەوتی خاوی ئێران گەیشتە كەمترین ئاستی خۆی و بە ٢٩ دۆلار فرۆشرا.