ئۆپێك: بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە ئێران رووی لە كەمی كردووە

13:34 - 22 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: سازمانی \"اوپك\" لە نوێترین راپۆڕتی مانگانەیەدا بڵاوی كردەوە، رۆژانە 117 هەزار بوشكە بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران بە نیسبەت مانگی پێشوو رووی لە كەمی كردووە.

بەپێی ئەو راپۆرتە بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی حكوومەتی ئێران لە مانگی رابردوودا گەیشتۆتە 2 میلیۆن و 817 هەزار بوشكە و بە نیسبەت سێ‌مانگی یەكەمی ساڵی میلادی 566 هەزار بوشكە لە رۆژدا كەمی كردووە.

هەر لەو پێوەندیییەدا نێونجی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئێران لە ساڵی 2010وە هەتا ئێستا 890 هەزار بوشكە لە رۆژدا كەمی كردووە.
\"5636.jpg\"
لەو راپۆرتەی رێكخراوی \"اوپك\"دا هاتووە، نرخی هەر بوشكە نەوتی خاوی ئێران لە بازارە جیهانییەكاندا 109 دولارە و بەپێی ئەو نرخە دیاری كراوە حكوومەتی ئێران بۆ فرۆشی نەوت بەنیسبەت ساڵی 2010 مانگانە نزیك بە 3 میلیارد دولار خەساری لێكەوتووە.

ئەمە لە حاڵێكدایە كە پێشتر رۆستەم قاسمی، وەزیری نەوتی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رایگەیاندبوو، گەمارۆكانی یەكیەتیی ئورووپا و ئەمریكا كاریگەرییان لەسەر هەناردەی نەوتی ئێران بۆ دەرەوە نەبووە و هیچ كێشەیەكمان بۆ فرۆشتنی نەوت نیە و هەر وەكوو جاران لە هەناردە كردنی نەوت بەردەوامین.

ئەم لێدوانانەی وەزیری نەوتی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە كاتێك دایە كە چەندین وڵاتی وەكوو بێلژیك، كۆماری چێك، فەرانسە، ئاڵمان، ئیتالیا، ژاپۆن، هۆلەند، لێهێستان، بریتانیا، مالزی، توركیە، ئافریقای باشوور، سریلانكا، ژاپۆن و یوونان، هاوردەی نەوتیان لە ئێران كەم كردۆتەوە.