ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران جارێکی‌تر لە دەوری یەکتر کۆ دەبنەوە

21:54 - 22 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: لە دەستپێکی حەفتەی داهاتووەوە سمینارێکی دوو رۆژە لەسەر ئاڵوگۆرەکانی ناوچە و داهاتووی ئێران\" بە میواندارییەتیی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ لەشاری ستۆکهۆڵم بەڕێوە دەچێت.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پێکهاتەیەکی سیاسی، کە لە ١٦ حیزب و رێکخراوی سەربە نەتەوە جیاجیاکانی ئێران پێکهاتووەسمینارێک بۆ \"ریشەناسیی هۆکارەکانی قەیرانی هەمە لایەنە\" حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بەرێوە دەبات.

ئەو ناوەندە \"دژبەرە\" کە خوازیاری رووخاندنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانە، لە راگەیاندراویکدا ئامانج لە بەڕێوە بردنی ئەو سمینارەی بۆ \"ئاشانابوون تێگەیشتن لە یەکتر و هاوکاریی نزیکتر\" راگەیەندراوە و لەسەر چوار تەوەرەی سەرەکی ئاڵووگۆڕی بیروڕا دەکرێت.

سیمناری گۆڕانکاریی ناوچە و داهاتووی ئێران؟ نیگەرانی؟ لە رۆژانی ٢٧ هەتا ٢٨ی بانەمەڕ لە پایتەختی وڵاتی سوید بەڕێوە دەچێت و کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ پرسە پەیوەندیدارەکان بە ناوخۆی ئێران و ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران تاوتوێ دەکات.

ئۆپۆزیسیۆن و چەشمەنداز و بەرجەوەندی داهاتووی داهاتووی ئێران، سیستەمی سیاسیی داهاتووی ئێران و لێکنزیکبوونەەوە هاوپەیوەندیی هێزە دێمۆکراتیکەکانی لە پانێلەکانی ئەو سمینارەی ستۆکهۆڵمدا دەکەوێتە بەر باس.

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ سەرەتای مانگی رەشەممەی ساڵی ١٣٨٣ لە شاری لەندەن پێکهات، کە بزووتنەوەی دێمۆکراتی ئازەربایجان، حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی هاوپێوەندیی دێمۆکراتیکی ئەهواز و بەرەی یەکگرتووی بەلووچستان – ئێران لە دامەزرێنەرانی ئەو کۆنگرەیە بوون.

پێشتریش ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەدەروەی وڵات چەندین کۆڕ و کۆبوونەوەیان بە مەبەستی هاوکاری و هاوپێوەندیی زیاتر بەرێوە برد، کە دانیشتنی \" بەرەو پێشبردنی یەکیەتیی بۆ دێمۆکراسی\" لە چێک، سوید و بلژیک لە گرینگ‌ترین کۆبوونەوەو دانیشتنەکانی ئەو کۆنگرەیە بوون.

کۆنگرەی نەتوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ سەبارەت بە کاروباری سمیناری شەممە و یەکشەممەی حەفتەی داهاتوو رێکەوتی ٢٧ و ٢٨ی بانەمەڕی ئەمساڵ راگەیاندراوێکیان بڵاو کردۆتەوە، کە بۆ بینینی دەقی فارسیی ئەو راگەیاندراوە دەتوانن لێرە کرتە بکەن.