كۆمەڵێك لە دەستبەسەر كراوانی ورمێ‌، هێشتا لە ئیدارەی ئیتلاعات دان

15:35 - 19 بەفرانبار 2711
كوردپا: نزیك بە20 كەس لە خۆپیشاندەران كەلە ورمێ‌بە ئیعتراز بە كوشتاری خەڵكی بێدیفاعی شرناخ لە توركیە لەبەردەم كۆنسوولگەریی توركیە لە ورمێ‌دەستبەسەر كرابوون، هێشتا لە گرتنگەی ئیتلاعات دان.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لە ورمێ‌، كۆمەڵێك لە چالاكانی فەرهەنگی و مافی مرۆڤی شاری ورمێ‌، رێكەوتی 12ی بەفرانبار لە بەردەم كۆنسوولگەریی توركیە لە ورمێ‌، خۆپیشاندانێكی ئیعترازییان وەڕێخستبوو كەلە ئەنجامدا كۆمەڵێكیان دەستبەسەر كرابوون.

\"2332.jpg\"
کوشتاری شرناخ
هێندێ‌لە سەرچاوەكان رێژەی دەستبەسەر كراوانی ئەو خۆپیشاندانەیان بە 60 كەس لە قەڵەم داوە و هێندێكی سەرچاوەی ئاگاداریش باس لە دەستبەسەر كرانی 100 هاووڵاتی دەكەن.

بەپێی راپۆرتەكان زۆرینەی دەستبەسەر كراوان خوێندكارانی كوردن كەلە كاتی دەستبەسەر كراندا لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە وێڕانی لێدان سووكایەتییان پێكراوە.

پاش ئەو رووداوە دۆخی شاری ورمێ‌و بەتایبەت گەڕەك و شەقامەكانی دەورووبەری كۆنسوولگەریی توركیە ئەمنیەتی و پۆلیسی راگەیەنراوە.