كۆتایی هاتنی شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان/10 بەرهەمی سەركەوتوو بۆ فێستیڤاڵی فەجر هەڵبژێردران
04:16 - 25 رەزبەر 2711
كوردپا ـ هەواڵدەریی میهر بڵاوی كردەوە، لێژنەی داوەرانی شەشەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان رایانگەیاندووە، 10 شانۆی سەركەوتووی ئەم فێستیڤاڵە مۆڵەتی بەشداریی سییەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فەجریان بەدەستهێناوە.
بەپێی دەنگی لێژنەی داوەرانی شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی مەریوان 10 نمایش لەناو 18 بەرهەمی بەشی پێشبڕكێی ئێراندا راستەوخۆ ئیزنی بەشداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فەجریان پێدراوە كەلە نێویاندا نمایشی \"دۆزەخی شەو لێدراوەكان\" لە دەرهێنانی عەزیز زادسەر لە مەریوان، نمایشی \"تێگەیشتنی ئازاد\" لە دەرهێنانی هاوڕَی رەزایی لە سەقز و نمایشی \"عەشق لە سەدەی 21\" لە دەرهێنانی حەیدەر رەزایی لە دێهلوڕان دەبینرێن.
خەڵاتی سێهەمی بەشی دەرهێنان دراوە بە عەزیز زادسەر لە مەریوان بەهۆی دەرهێنانی نمایشی \"دۆزەخی شەو لێدراوەكان\".
شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی مەریوان لە سێ بەشی نێودەوڵەتی، ناوخۆیی و نمایشە هەڵبژێردراوەكان و بە بەشداری 300 هونەرمەندی كوردستانی، ئێرانی و 5 وڵاتی بیانی لە قاڵبی 35 گرووپی شانۆیی لە رۆژانی 20 هەتا 24ی رەزبەری 1390ی هەتاوی لە شاری مەریوان بەڕێوە چوو.
بە وتەی شارەزیایانی هونەر و هونەرمەندانی كوردستان فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان دوای فێستیڤاڵی نێودەوەڵەتیی فەجر دووهەمین رووداوی هونەریی بواری شانۆی ئێرانە و بەڕێوەبەری دروستی ئەم فێستیڤاڵە و پێشوازیی بەردەوامی خەڵكی مەریوان لە ساڵانی رابردوو و بەتایبەت ئەمساڵدا مەریوانیان كردۆتە پێگە و پێشەنگی شانۆی سەرشەقام لە ئێران.