كۆتایی بە چارەنووسی ناڕوونی ئەنوەر حوسێن پەناهی هات
14:20 - 9 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: ئەنوەر حوسێن پەناهی زیندانیی سیاسیی كورد دوای 10 رۆژ بێ ئاگایی لە چارەنووسی رەوانەی زیندانی گشتیی شاری سنە كراوەتەوە.
یەكێك لە كەسانی نزیك بە بنەماڵەی ئەنوەر حوسێن پەناهی بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند، ئەو زیندانییە سیاسیە لە حاڵی حازردا لە زیندانی گشتی دایە.
سەرچاوەكە وتیشی: هەتا ئێستا لەلایەن لێپرسراوانی زیندانەوە ئیزنی چاوپێكەوتن بە بنەماڵەی ئەنوەر لەگەڵ ئەو زیندانیە سیاسییە نەدراوە.
ئەنوەر حوسێن پەناهی پاش 5 ساڵ زیندانی رێكەوتی 18ی گەلاوێژ بۆ ماوەی 8 رۆژ لەلایەن دەزگای قەزاییەوە مورەخەسیی پێدرا و سەردانی بنەماڵەكەی كرد و دوای یەك مانگ گەڕانەوەی بۆ زیندان رێكەوتی 26ی خەرمانان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت كراوە و لەو كاتەوە هەتا رۆژی پێنجشەممەی حەفتەی پێشوو چارەنووسی نادیار بوو.