گەڵاڵەى هەشت خاڵیی شاری سنە لەژێر كاریگەری كۆمەڵەی كۆمۆنیستدا نووسراوە
15:10 - 19 رەزبەر 2711
گەڵاڵەى هەشت خاڵیی شاری سنە لەژێر كاریگەری كۆمەڵەی كۆمۆنیستدا نووسراوە و لەوێدا هەم ویستە دێمۆكراتیكەكانی خەڵكی كوردستان و هەمیش مافی نەتەوایەتی لە شكڵی چارەی خۆنووسیندا هاتبووە بەرباس.
دیمانەی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لەگەڵ سەید ئیبراهیم عەلیزادە، سكرتێری كۆمەڵە، شاخەی كوردستانيی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ روودای 28ی گەلاوێژی ساڵی 1358ی كوردستان:
كوردپا: مەبەستی ئێمە شیكردنەوەی لایەنی میژووی فتوای خومەینی كە 28ی گەلاوێژی 1358ی لێكەوتەوە نیە، بەڵكوو ئەوەیە كەلە دوای شۆڕشی ئێران و هەروەها لە رووداوی 28ی گەلاوێژیشەوە بیر و بۆچوونی جیاوازی وەكوو چەپ، راست، لیبراڵ، نیمچە لیبراڵ و تەنانەت احزابی كومونیستیش حوزوریان هەبوو، هێزە سیاسیە ناسیۆنالیستەكان داواكاریان لە حكوومەت روون و شەفاف بوو، پرسیارەكە لێرە دایە ویست و داخوازی هێزە كۆمنیستەكان لەو كاتەدا چی بوو؟
ئیبراهیم عەلیزادە: مادەی هەشت خاڵیی شاری سنە لەژێر كاریگەری كۆمەڵەی كۆمۆنیستدا نووسراوە و لەوێدا هەم ویستە دێمۆكراتیكەكانی خەڵكی كوردستان و هەمیش مافی نەتەوایەتی لە شكڵی چارەی خۆنووسیندا هاتبووە بەرباس و رەوتی چەپ هەر لە سەرەتای شۆڕشدا هەستی بەوە كردبوو كە خەریكە دەستكەوتەكانی شۆڕش لەلایەن هێزە ئیسلامییەكانەوە قۆرخ دەكرێ و دەبێ بەرگری لەم كارە بكرێ، بەڵام لە كوردستان چونكە خەڵكەكە مەزهەبیان سوننە بوو نەكەوتبوونە ئەو داوەوە و هەروەها لە كوردستان هێزی چەپ و رادیكاڵ هەبوو، بەڵام لە شوێنەكانی دیكە نەبوو و لە كوردستان پێشینەی بەرخودان هەبوو كە ئەمانە بوونە هۆی ئەوەی وەڵامی هێرش بۆ سەر كوردستان بدرێتەوە و ئەوەی لە كوردستان رووی دا درێژەی شۆڕشی ئێران بوو و خەڵكی چوونە سەنگەری خودموختاریەوە كە ببێتە هۆی پاراستنی دەستكەوتەكانی شۆڕش.
كوردپا: بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی كە نموونەی شۆڕشی ئیسلامی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر دەگمەن بوو و هەروەها زۆربەی دانیشتوانی كوردستانیش خەڵكی مەزهەبی بوون، چەپ یان مەسەلەی كۆمۆنیستی بەم شێوازەی ئەمڕۆ تاریف نەكرابوو و خەڵكی لەگەڵی نامۆ بوون، بە بڕوای ئێوە ئەو هۆكارانە نەبوونە هۆی ئەوەی كە بە هیزە چەپەكان كە بەرنامەی كۆمۆنیستیان هەبوو بڵێن كافر؟
ئیبراهیم عەلیزادە: تەنیا هێزی چەپ لە كوردستان خەڵكی بۆ بەرەنگاری ئامادە دەكرد و باقی هێزەكانی دیكە نەتەنیا خەڵكیان بۆ بەربەرەكانێ ئامادە نەدەكرد، بەڵكوو وەهمی خۆگونجاندنیان لەگەڵ رێژیمی تازە بە دەسەڵات گەیشتوو بڵاو دەكردەوە و هێزی چەپیان بە ئاژاوەگێڕ تاوانبار دەكرد و هێزی چەپ بە ئیعتباری بەربەرەكانێ لەلایەن خەڵكەوە ناسرا، نەك ئەوەی كە ئایا باوەڕی بە مەزهەب هەیە یان نا.
موفتی زادە كە هێزێكی ئیسلامی بوو چووە پاڵ حكوومەتەوە تەنانەت كۆماری ئیسلامی ئەویشی پێ تەحەموول نەكرا و هەروەها چارەنووسی ئەوانەی كە بە كۆنگرە چوارییەكان ناوبانگیان دەركرد چییان بەسەر هات و تەنانەت حیزبی تودە، من لەسەر ئەو باوەڕەم كە بوونی هێزی چەپ و رادیكال بیانوویەك بوو بۆ هێرش بۆ سەر كوردستان.
كوردپا: بۆچی هەتا ئیستا نەتوانراوە 28ی گەلاوێژ بكرێتە رۆژێك یان بۆنەیەكی تایبەت، بە بڕوای ئێوە ناسیۆنالیزم و كومونیزم وەكوو بەرنامە و فكریەتی حیزبەكان هەتا چەندە رێگر بوون لە دەست نیشان كردنی ئەو رۆژە؟
ئیبراهیم عەلیزادە:بە بروای من ئەو رۆژە دەبێ بكرێتە رۆژی خۆشی و شادی بۆ خەڵكی كورد چونكە لەو رۆژەوە هەتا ئێستا خەڵكی كورد بە حكوومەتی ئێرانیان سەلماندووە كە بەربەرەكانێ درێژەی هەیە و دەبێ خەڵكی كورد شانازی بەو رۆژەوە بكات. لەبارەی نەبوونی یەكدەنگی بۆ ئەو رۆژە دەتوانم بڵێم كە بوونی ئیستراتیژیكی جیاواز لەنێو حیزبەكان یەكێك لە هۆكارەكانە، بۆ وێنە چوونی هێندێ لە هێزە سیاسییەكان بۆ ناو \"شۆرای میللیی موقاومەت\" كەلە ناو ئەو شوورایەدا ناسیونالیستی زۆر بەرچاو تەنگ هەبوو، یان ئێستا كە باس لە خەباتی مەدەنی دەكرێ، حیزب هەیە كە دەستی داوەتە چەك و دەیهەوێ مەسەلەی كورد چارەسەر بكات مەبەست لە باس كردنی ئەم شتانە ئەوەیە كە هەمووی ئەوانە دەتوانێن لە بەرامبەر پڵاتفۆڕمێكی هاوبەشدا رێگر بن.