گەندەڵیی ماڵیی ٢٠٠ میلیۆنی لە بانکی "ملت"ی جوانڕۆ

22:51 - 20 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: گەندەڵی ماڵی لە لقێکی بانکی \"ملت\"ی پارێزگای کرماشان دەستبەسەرکرانی جێگری بەرپرسی ئەو بانکەی بەدواوە بوو.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: جێگری بەرپرسی بانکی\"ملت\"ی شاری جوانڕۆ بە ناوی (د.ش) بە هۆی گەندەڵی ماڵیی \" ٢٠٠ میلیۆن تمەن\" یەوە لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای رایگەیاند: ئەم بەرپرسەی بانکی \"ملت\" چەند رۆژ پێش ئێستا لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی دیزل ئابادی شاری کرماشان گوازراوەتەوە و ئەگەری لە سەر کار لابرانی ئەم بەرپرسە لە ئارادایە.

\"10663.jpg\"
لەلایەکی دیکەوە و لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، گەندەڵییەکی ماڵی بە بڕی ٤٠٠ میلیۆن تمەن لەلایەن یەکێک لە فەرمانبەرانی ژنی ئیدارەی \"پۆلیسی+١٠\"ی ئەو شارەوە ئەنجام دراوە و دواتر خۆی شاردۆتەوە.

پێشتر و لە کۆتایی مانگی خەزەڵوەری ساڵی رابردوو ٦ کەس لە ئەندامنی شاری روانسەر بە هۆی دانی چەند پارچە زەوییەک بە کۆمەڵێک لە خزم و کەسی نزیکی خۆیان بە زیندان و قامچی حوکم درابوون.

لە کۆتاییەکانی مانگی گەلاوێژی ساڵی ٩٠ بەرپرسانی بانکی\"ئاریا\" لە وڵاتی ئێران بە گەندەڵییەکی ٣هەزارمیلیارد تمەنی تاوانبار کران.