گەشەی کەرتی سەنعەت لە ئێران گەیشتۆتە ٢٥ـ %

14:56 - 21 رێبەندان 2715
ئاژانسی کوردپا: سەرۆکی ژووری بازرگانی تاران وێڕای درکاندنی هەواڵی دابەزینی نرخی گەشە لە کەرتی سەنعەتدا بۆ ٢٥ـ% ڕایگەیاند: گەشەی پێوەری سەنعەتی لە ٩ مانگی یەکەمی ئەمساڵ بەبەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو ١١.٤٩ـ% بووە.

بە وتەی ناوبراو گەشەی فرۆشی یەکە سەنعەتییەکان لە وەرزی پاییزی ئەمساڵدا بەبەراورد لەگەڵ پاییزی ساڵی ڕابردوو ١٩ـ% بووە و جگە لە کەرتەکانی دەوا و دەرمان و خواردەمەنییەکان هەموو بەشەکانی دیکە گەشەی نێگەتیڤیان هەبووە.

مەسعوود خانساری لە دانیشتنی ئاسایی لێژنەی نوێنەرانی ژووری بازرگانی تاران وتی: بەردەوامی ئەم ڕەوشە دەبێتە هۆی قووڵ بوونەوەی هەرچی زیاتری داتەپینی ئابوریی کە یەکیک لە هۆکارە بنەڕەتییەکانی بریتییە لە گرینگیدانی دەوڵەت بە کەرتی هاوردە و بە پێچەوانەوە پشت گوێ خستنی کەرتی هەناردەکاران.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە ناوەندی ئاماری ئێرانیش لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ئاماژەی بە ڕەوشی نالەباری \"کار\" و بوونی ڕێژەیەکی مەترسیدار لە بێکاری بەتایبەت لە نێو دەرچوانی زانکۆ لە ئێراندا کردووە.

کارناسانی کاروباری ئابوریی ئێران پێیان وایە سیاسەتداڕێژی هەڵە و حکوومەتی بوونی ئابووریی ئێران وێڕای تەریک کەوتوویی ئێران لە ئاستی جیهانی چەند هۆکاری سەرەکی هاتنە ئارای ئەم بارودۆخەن.